که‌یفی کوردستانی
(( خۆر به‌ند ناکرێ ))
له یادی شانزەهەمین ساڵیادی ده‌ستگیرکردنی رابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی کورد سه‌رۆک ((ئاپۆ )
(( که‌یفی کوردستانی ))
ئێواره‌ێکی زستانه‌و
ده‌مژمێریش هه‌شتی شه‌وه
پێنج شه‌ممه‌یه‌و حه‌ڤده‌ی شوبات
سه‌ر دێری هه‌واڵه‌کان بوو
گوێ بیستی ئه‌م هه‌واڵه بووم
کینیایی شه‌رمه‌زاری دونیا
به تۆڕ‌و ته‌له‌ی سێ وڵاتی نوقمی تاوان
به پڵانێکی سێ قۆڵی دژ به‌مرۆڤ
( میت ) و ( سی ئای ئه‌ی) و ( مۆساد )
شێرێکیان لێ ده‌ستگیر کردین
هه‌ر ئه‌مشه‌وه ته‌م و خه‌مێکی گڕاوی
دووکه‌ڵ ئاسا
خۆی له شاری دڵم لوول دا
ده‌روازه‌ی شادی داخستم
په‌ڵه هه‌ورێکی چڵکنیش ئاسمانی دڵی داپۆشیم
ته‌م و مژیش ده‌ربه‌نده‌که‌ی دڵمی به جارێ داگیر کرد
چه‌ند شه‌وێکه وا هه‌ست ده‌که‌م
له ده‌ربه‌ندی دڵه‌ی وێلم
کانیه‌کانی ده‌ته‌قنه‌وه
شاری دڵ داماو خامۆشه
وابڕستی لێ بڕاوه و له شایڵۆغانی که‌وتووه
له‌م مه‌ڵبه‌نده زامداره‌دا هه‌موو شتێ له گۆڕانه
که‌س له ڕه‌نگی خۆی نه‌ماوه
دار‌و به‌ردی ئه‌م وڵاته‌ش
زۆر په‌شێو و ئاڵۆزکاوه
له گۆشه نیگای چاوانم
وا ده‌بینم ئاڕاڕات و گاره و مه‌قڵوب
چنگی پۆڵاینی خۆیان به‌رزه‌که‌ن و
به‌ره‌و ڕووخساری درۆزنی
کلینتۆنی هه‌وه‌س بازو
ئه‌جه‌ویدی ترسنۆک و ئیسحاق ڕابینی جوله‌که
تێڕا دڵانی شاره‌که‌م
وه‌ک دڵه داهێزراوه‌که‌م
وه‌کو که‌روێشکه‌ی ده‌غڵ و دان
به شنه‌بای به‌یانیان ده‌شنێنه‌وه
دڵان تێکڕا تک.تک.خۆێنیان ڵێ ده‌چۆڕێ
بۆ بێ خودانی ئه‌م گه‌له
ره‌زو باغی ئه‌م وڵاته شێواوه‌مان
زۆر له خۆمان په‌شێو ترن
توله ڕێگای نێو ده‌ربه‌ند و ڕه‌وه‌ز و کۆساره‌کانیش
زۆر له دڵی دایکی شه‌هیدو
تازه بووکی زاوا کوژرا و پڕ برین و خامۆشترن
تازه خونجه‌ی خونجه‌ی ده‌م به‌یانیش
له دڵی تێکڕا مناڵانی کوردی هه‌ژار
هه‌تاکو بڵی ی ته‌نگترن
ئا ئه‌و ته‌مه ته‌می زوڵمێکی گه‌وره‌یه
دونیای به‌ناو دیموکرات و
جیهانی شارستانییه‌ت له کورد کردیان
ئه‌م ته‌مه چه‌ترێکی ڕه‌شه‌و
به سه‌ر سه‌ری کوردیان هه‌ڵدا
ته‌م و مژێکی چڵکنه و
کوردستانی داپۆشیوه
دڵ نه‌ماوه له‌م مه‌ڵبه‌نده
که ئه‌م ته‌مه دای نه پۆشێ
گۆی مه‌مکی کانی دڵ نی یه
که ئه‌م خه‌مه داینه دۆشێ
رابه‌ری کورد سه‌رۆک (ئاپۆ )
شا سواری شاخ و شاره که‌م
سه‌ر کرده خۆ نه‌ویسته‌که‌م
تۆ بێ خه‌م به
قه‌د سڵ مه‌که له کۆت و پێوه‌ندی تورک
وره به‌رز و قاره‌مان به
خۆ ڕاگرو مه‌رگ به‌زێن
هه‌ر به‌وێنه‌ی ( خاڵه شه‌هاب )
ئه‌مه وێردی سه‌ر زارت بێ
هه‌ر (که‌م ژیان ) و ( که‌ڵ ژیان )
کێوی بڕوات دانه‌ڕمێ
وێنه‌ی پڵنگێکی زامدار
بۆ ئازادی و سه‌ر به‌خۆیی هه‌ر نرکه‌ت بێ
تۆ بێ خه‌م به سوێند به ناوت
ئاینده‌ی کورد
له ناو له‌پی گه‌ریللای چاو نه ترسایه
له‌و ده‌مه‌وه کوره‌ی دڵم
سات له دوای سات له چۆش دایه
تۆ زیندانی دورگه‌ی ده‌ریاکه‌ی مه‌ڕ.مه‌ڕه‌و
منیش لێره
گه‌وره‌م له‌م پیره هه‌ولێره
وه‌ک شابازێکی زامداری خڵتانی خوێن
به‌ده‌م زامێکی پڕ سۆوه
به ئاسمانی وڵاته‌که‌ت ده‌خولێمه‌وه
هه‌ر سرودی سه‌رخۆ بوونت بۆ ده‌چڕم
که تۆ له وێ ئازار ده‌درێ
منیش لێره به دڵ ده‌مرم
خه‌فه‌ت مه‌خۆ دڵی کوردان
هه‌موو له‌گه‌ل دڵی تۆ دان
بۆچ نازانیت
هه‌رکه ڕۆژێ داگیر که‌ران
رووبارێکت ڵغاو ده‌که‌ن
خۆ ناتوانن تێکڕا ڕووباری وڵاتت ده‌سته مۆ که‌ن
ئه‌وانی تر وه‌ک ئه‌سپه شێ
بۆ گه‌یشتن به ئاواتت سمکۆڵ ده‌که‌ن
که دوندی شاخێکت ده‌گرن
به سه‌دان دوند به‌ره‌و ئاسۆی ڕزگاری کورد
سه‌ر به‌ر زه‌که‌ن
هه‌ر که به فێل
هه‌ڵۆ یه‌کمان یه‌خسیر ده‌که‌ن
له‌م دوندو کێو شاخانه به هه‌زاران به‌چکه هه‌ڵۆ
له ئاسمانی سه‌ر فرازی و سه‌ر خۆ بوونا
له شه‌قژنی باڵیان ده‌ده‌ن
سه‌رۆک ئه‌مڕۆ تۆیان فڕاند
دڵنیابه داگیر که‌ران بۆیان ناکرێ
خۆشه‌ویستیت له ناو دڵی
تیکڕای کوردان پاوان بکه‌ن
خۆ ناتوانن
شۆڕشی کورد پیوه‌ند بکه‌ن
ئاینده‌مان پیوه‌ند بکه‌ن
دڵ و زمانمان پێوه‌ند بکه‌ن
خۆ تیشکی خۆر له ئاسمانی سه‌ر فرازی
به هیج که‌سێ پیوه‌ند ناکرێ
بۆ ئه‌م کاره‌ساته شووموی تۆیان فڕاند
منی شاعیر
وینه‌ی هه‌ڵۆی چنگ به‌گڕم
چیم له ده‌ست دێ
گه‌ر ته‌نها هه‌ر ووشه‌ی شیعرم
بکه‌م به‌و پارچه لۆکه‌یه‌و
تک..تک..خوێنی دوای ئه‌شکه‌نجه‌ت
له زیندانی ئه‌ته توورک
پێ بسڕم...پێ بسڕم
16/2/2015