سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارۆچکەی «زێوە»ی سەر بە ناوچەی «مەرگەوەر»ی ورمێ بە ناوەکانی جەلال فەڕوخی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەوی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٦ی مەیی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی
ماوەی ٩ رۆژە مانگرتنی گشتی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ماوەی ٩ رۆژە شوفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان زیاتر لە ١٣٠ شاری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنیان ڕاگەیاندووە و تاوەکو ئێستا مانگرتنەکەیان بەردەوامە.
شوفێرانی مانگرتوو داوای چارەسەرکردنی کێشەی داهات و بژێوی شۆفێرانی بارهەڵگر دسەکەن.
هەروەها داواش دەکەن سووتەمەنییان
یەکەم خولی فێستیڤاڵی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئێوارەی پێنجشەممە بە ناساندن و خەڵات کردنی براوەکان و باشترین بەرهەمەکان، لە زانکۆی کوردستان کۆتایی هات. بە پێی دەنگی دەستەی داوەرانی یەکەم فێستیڤاڵی خەڵاتی قەڵەمی هەژار لە بەشی ڕۆناندا "کەوتنی ئاسمانەکان" لە نووسینی "جەبار جەماڵ غەریب" لە هەولێرەوە، لە بەشی مێژوودا "بووژانەوەی کورد" لە نوسینی ئیسماعیل شەمس، لە فەلسەفەدا کۆی بەرهەمەکانی "محەممەد کەماڵ" نووسەری خەڵکی کوردستانی عێراق و نیشتەجێی ئۆسترالیا، لە بەشی کلتووری گشتیدا "فهرههنگی زارهکی موکریان" لە نووسینی "سەلاحەدین پایانیانی" لە مەهابادەوە و لە بەشی جەماوەرناسیشدا کتێبی" فەرهەنگیی هۆز و ئەتنیی شار و گوندەکانی خۆراسانی باکوور" لە نووسینی "عەلی ڕەحمەتی" لە شاری بوجنووردی خۆراسانەوە ولە بواری ڕەخنەی ئەدەبیشدا کتێبی "تەشەیێن نەزمێ" لە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵۆزە و هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی ڕێککەوتن و پێشنیازەكان ئاڵوگۆڕ دەكەن بەڵام ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتوودا هەیە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیاكانی ئێرانی ڕاگەیاند، سەبارەت خولی پێنجەمی دانوستانەكانیان لەگەڵ ئەمریكا كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، “دانوستانەکان لەڕادەبەدەر ئاڵۆزن و بە دوو سێ کۆبوونەوە ناتوانرێت بە ئەنجامی کۆتایی بگات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا پێدەچێت تێگەیشتنێکی ڕونتر و وردتر لە لایەنی
دوای رۆژێک لە بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆی تووندوتیژیی مامۆستایەک بەرامبەر قوتابیانی لە قوتابخانەیەکی شاری کرماشان، داواکاری گشتیی پارێزگاکە رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە.
رۆژی چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، حەمیدڕەزا کەرەمی، داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆی لێدانی قوتابیان کرد و رایگەیاند، "هەڵسوکەوتی نەشیاوی ئەم مامۆستایە لەگەڵ قوتابیان بەتایبەت لێدانی یەکێک لە قوتابییەنی لە سۆشیاڵ میدیادا کاردانەوەی بەرفراوانی خەڵکی لێکەوتووەتەوە. دوای بڵاوبوونەوەی
سەید عەلی سەردەشتی رۆژی هەینی لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە وڵاتی سوید کۆچی دواییکرد، سەید عەلی مامۆستای بەند و وشە و هەڵپەڕکێی و گۆرانی شادی و بابی بەند و بەندبێژانە و ئەوەی باس دەکرێ ژمارەی بەندەکانی زیاد لە چەند هەزارێک دەبێت(بەس بەندی خۆی و کەلیماتی خۆی)
سەید عەلی سەردەشتی، هونەرمەندی دیاری کوردستان لە سوێد
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، قۆناخی یەکەمی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا بۆ هەڵگیرانی گەمارۆ و پرسی ئەتۆمی کۆتایی هات.
کۆبوونەوەی هەردوولا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت. وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری ترەمپ دوای گفتوگۆکان یەکدییان بینیوە. نوێنەری ئێران و ئەمریکا بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عومان، چەند خولەکێک گفتوگۆیان کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان و ستیڤ ویكتۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباروباری رۆژهەڵاتی
غازی حەسەن
سەرۆکی ئەمەریکا (دۆنالد ترەمپ) نامەیەکی ڕوون و ئاشکرای بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران ناردووە و دەرفەتی دوو مانگی بۆ (دوا بڕیاریان لەبارەی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی) پێداون. ئێرانییەکان پێیان وایە ئەم سیاسەت و گەمە دیپلۆماسییەی پتر لە بیست ساڵە لە دەڤەرەکە و لەگەڵ وڵاتانی جیهانی دەیکەن، هەتا کۆتایی دەتوانن سەرکەوتنی تێدا مسۆگەر بکەن.
سەرۆکی ئەمەریکاش (ترەمپ) لە بڕیارەکانیدا پراگماتیکییە و بە ئاشکرا و ڕوونی بڕیار دەدات و سیاسەتی وڵاتەکەی دەردەبڕێت. ئەمەریکا وەکو زلهێزێكی دونیا داوا ناکات، بەڵکو بڕیار دەدات، بڕیارەکانیشی هەندێک جار سەرجەم وڵاتانی دونیا تووشی قەیران و وەستان و پێداچوونەوە دەکات و ئێرانیش هەتا نووکە پێی وایە جەنگە ناڕاستەوخۆکەی لەدەرەوەی ئێران درێژە پێ بدات، کە جەنگی (شیعەگەراییە).
ئێران لە وەڵامی نامەکەی ئەمەریکا دەڵێت "ئێمە ئامادەین بۆ جەنگ، بەڵام هەولی بۆ نادەین" و نایشارنەوە کە ئەوان "دەیانەوێت دانوستانی ناڕاستەوخۆ بکەن". واتە چۆن جەنگی ناڕاستەوخۆیان لەڕێگەی هێزە پاشکۆکانیان لە لوبنان و سوریا و عێراق و یەمەن درێژە پێداوە، بەهەمان شێوەش دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا بکەن، کە پێ ناچێت ترەمپیزم ئەم چەشنە مانۆر و سیاسەتەی پێ قبوڵکراو بێت. لەکاتێکدا ئێران لە جەنگی (غەزە و لە لوبنان و سوریا) بەتەواوی تێکشکا و یەکەمین دەوڵەتە لەم جەنگەدا هێز و پێگە و بەرژەوەندی سەربازیی و ئابووری و دییپلۆماسی و هەتا لەپەیوەندییە مەزهەبییەکەشی
بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن و کۆتایی هێنان بە ناکۆکی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، تا ئێستا سێ خولی دانوستانی فەرمی لە نێوان هەردوو وڵات ئەنجامدراوە.
هەرچەندە هیچ کام لە لایەنەکان بە فەرمی ناوەڕۆکی نامەکانیان رانەگەیاندووە، بەڵام لە لێدوانی بەرپرسانی ئێران، رووسیا، ئەمریکا و ئیسرائیل و هەندێک سەرچاوەی راگەیاندن دەردەکەوێت کە نامەکە "سێ
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئەحمەد شەرع و دەڵێت: ئەگەر هێزێکی دوژمنی ئیسرائیل بێتە خاکی سوریاوە باجێکی گەورە دەدەیت.
ئاوێنە: یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "هۆشداری دەدەمە شەرع سەرۆکی سوریا، ئەگەر رێگەبدات هێزەکانی دوژمن بێنە خاکی سووریاوە و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل دروستبکەن، باجێکی قورس دەدەیت."
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێرشە ئاسمانییانەی لە شەوی رابردوو ئەنجامماندا پەیامێکی روونە و ئاگادارکردنەوەیە بۆ داهاتوو، رێگەنادەین
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکى لە ڕاپۆرتێکدا ئاشكرایكردوه، ئەگەری زۆرە، ئەمریکاو ئیسرائیل لەناوەڕاستی ئەمساڵ، هێرشی سەربازیی بکەنە سەر ئێران.
ئاوێنە: ڕۆژنامەکە باسى لهوهكردوه، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، خواستی خۆی بۆ ئەمریکا نیشانداوە لەوەی، بەهاوبەشی هێرشبکەنەسەر ئێران.
واشنتۆن پۆست زانیاریى لەئاژانسی هەواڵگری ئەمریکا (سی ئای ئەی) وهرگرتوهو دهڵێت:"ئەگەری زۆرە لەناوەڕاستی ئەمساڵ کە کەمتر لەدوو مانگی ماوە، ئەو هێرشەی
ڕەنگە ئەمجارە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بۆ ئێران لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی و سووککردنی سزا قورسەکان بژاردەیەکی کەمتر مەترسیدار بێت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.
چوار بەرپرسی ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە حکومەتی ئێران سەرەڕای بێمتمانەیی قووڵی بە ئەمەریکا و بەتایبەت بە دانۆڵد ترامپ، بە قووڵی نیگەرانە لەوەی کە پەرەسەندنی ناڕەزایی گشتی لە کێشە ئابوورییەکان ببێتە هۆی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان.
بە گوتەی ئەم بەرپرسانە، هەمان ئەو نیگەرانییە بووەتە هۆی ئەوەی کە خواستی پراگماتیک بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتن بێتە ئاراوە، ئەمەش سەرەڕای هەڵوێستی توند و تۆنی
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت ئەو نامەیەی کە سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی نووسیوە، بڕیارە لە لایەن "نێردراوێکی" وڵاتێکی عەرەبییەوە بگەیەنرێتە تاران.
عەباس عەراقچی ڕۆژی چوارشەممە 12ی مانگی سێ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەم هەواڵەی بە ڕۆژنامەنوسان ڕاگەیاند.
وتیشی "نامەکەی ترامپ نووسراوە و هێشتا نەگەیشتووەتە دەستمان؛ بڕیارە نێردراوێک لە یەکێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە بیگەیەنێتە تاران ".
وەزیری دەرەوەی ئێران بەڵام باسی لەوە نەکردووە کە کام وڵاتی عەرەبی ئەم نامەیە دەگەیەنێتە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی.
عەباس عەراقچی پێشتریش لە پەراوێزی کۆبوونەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و عەلی خامنەیی، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە نامەکەی سەرۆک ترامپ ڕایگەیاندبوو "ئێمەش بیستوومانە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک نەگەیشتووەتە دەستمان."
سەرۆک کۆماری ئەمەریکا 7ی مانگی سێ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند دەیەوێت دانوستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بکات و هەر بەو هۆیەشەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت ئەو نامەیەی کە سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی نووسیوە، بڕیارە لە لایەن "نێردراوێکی" وڵاتێکی عەرەبییەوە بگەیەنرێتە تاران.
عەباس عەراقچی ڕۆژی چوارشەممە 12ی مانگی سێ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەم هەواڵەی بە ڕۆژنامەنوسان ڕاگەیاند.
وتیشی "نامەکەی ترامپ نووسراوە و هێشتا نەگەیشتووەتە دەستمان؛ بڕیارە نێردراوێک لە یەکێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە بیگەیەنێتە تاران ".
وەزیری دەرەوەی ئێران بەڵام باسی لەوە نەکردووە کە کام وڵاتی عەرەبی ئەم نامەیە دەگەیەنێتە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی.
عەباس عەراقچی پێشتریش لە پەراوێزی کۆبوونەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و عەلی خامنەیی، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە نامەکەی
ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کاتی سوریا بەیاننامەی دەستووری کاتی سوریای بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆ کرد کە بەشێکی زۆری لە بڕگە و ماددەکانی ئەو دەستوورە بووەتە جێگای نیگەرانی لایەن کوردییەکان و چاودێران و دەڵێن دەستوورەکە ڕەنگدانەوەی هەمەچەشنی و هەموو پێکهاتەکانی سوریا نییە.
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە " ئێمە وەک ئەندامانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕەتکردنەوەی تەواوەتیمان بۆ ئەو بەیاننامە دەستورییە ڕادەگەیەنین کە لەلایەن حکومەتی کاتیەوە پێشکەش کراوە."
لەبەیاننامەکەی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتدا هەروەها هاتووە "ئەم ڕەشنووسە دەستوورییە پاوانخوازی لە فۆرمێکی نوێدا بەرهەم دەهێنێتەوە. دەسەڵاتی ناوەندی دەچەسپێنێت و دەسەڵاتی ڕەها دەداتێ و هاوکات چالاکی سیاسی بەرتەسک دەکاتەوە و پێکهێنانی حیزب قەدەغە دەکات. ئەم ڕێوشوێنانە ڕاستەوخۆ ڕێگری لە ڕێگای گواستنەوەی دیموکراسی دەکەن. سەرەڕای ئەوەش، ڕەشنووسەکە بە تەواوی پێویستی میکانیزمی