محەممەد ساڵح محەممەد
كۆچی به‌نی ئیسرائیل له میسر و ئه‌و نه‌هامه‌تییه جۆراوجۆرانه‌ی له بیابانه‌كانی سینا له ماوه‌ی نزیكه‌ی ٤٠ ساڵدا به‌سه‌ریان هات؛ یه‌كێك له وێستگه گرنگه‌كانی مێژووی كه‌وناره. ده‌گێڕنه‌وه كه له برسیه‌تییه‌وه بگره تا تووڕه‌یی خوداوه‌ند و چه‌ندان كاره‌ساتی سروشتی حاڵی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی زۆر شڕ كردبوو، به‌جۆرێك كه له‌ڕووی باوه‌ڕ و ئومێد به ژیان و داهاتووه‌وه چه‌ندان جار تووشی داڕووخان بووه‌وه.
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌گشتی ئێرانیش، له ماوه‌ی ئه‌و ٤٠ ساڵه‌دا له‌ڕووی ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه تووشی بوون و ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته له ئارادایه، وێكچوونێكی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه ڕه‌شه و مه‌ینه‌تییه‌ی به‌نی ئیسرائیل هه‌یه. ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌وانه‌یه ده‌ره‌نجامی كۆمه‌ڵێك به‌ڵا و موسیبه‌تی جیاواز و كاریگه‌رن له ماوه‌ی ئه‌و ٤٠ ساڵه‌دا. هه‌رچه‌نده باسه‌كه له تاقه‌تی وتارێك زیاتره، به‌ڵام جێی خۆیه‌تی به كورتیش بێت چه‌ندێكیان باس بكه‌ین.
- رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕێك نیوه‌ی ئه‌و ٤٠ ساڵه گۆڕه‌پانی شه‌ڕ بووه. واتا هه‌شت ساڵ شه‌ڕی ئێران – عێراق، نزیكه‌ی ١٠ ساڵ شه‌ڕی ڕژێم و جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد پێش ساڵی ٢٠٠٠، له‌و كاته‌شه‌وه تا ئه‌مڕۆ به پچڕپچڕیش بێت ئه‌و شه‌ڕه هه‌ر به‌رده‌وامه. له نیوه‌كه‌ی تریشدا هیچ هه‌وڵێك و به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیجی بۆ چاره‌سه‌ری شوێنه‌واری شه‌ڕ له ناوچه‌كه نه‌بووه. بێگومان ناوچه‌ی شه‌ڕ واتا ناوچه‌ی ته‌ناهی، واتا باری نائاسایی، واتا