مصاحبه‌

2024-03-24-16-36-15ئیستراتێژیكی مۆدێرن” ئامادە و گەڵاڵە بکەن، تا بەڵکوو بتوانرێت بە هاریکاری و هەرەوەزێکی گشت لایەنی، و لەچوارچێوەی عەقلانییەتی سیاسی و ڕێئال پۆلیتیک ‌دا، بەسوودوەرگرتن لە...
2024-02-11-17-54-19دفاع نمایند. ‎جنبش جمهوریخواهان کردستان معتقد است که با وجود اینكە، گویا مجلس فاقد اختیار و صلاحیت برای تصویب پروژەهای كلان قانونی و قانونگذاری میباشد، و...
2024-02-01-19-37-22 است. البته تغییرات جوی طی سال‌های گذشته این باور را نقض کرده است!بسیاری از باورها و عنصرهای فرهنگی و مادی این آیین هم جای...
2024-01-22-21-25-05 نشان بدهد.پس جا دارد که جمهوری کوردستان با تمامی نقاط قوت و قدرت، ضعف و کمبود و کاستی ها، موفقیت و دستاوردهایش را به...

فرهنگ و هنر

2024-03-24-16-36-15ئیستراتێژیكی مۆدێرن” ئامادە و گەڵاڵە بکەن، تا بەڵکوو بتوانرێت بە هاریکاری و هەرەوەزێکی گشت لایەنی، و لەچوارچێوەی عەقلانییەتی سیاسی و ڕێئال پۆلیتیک ‌دا، بەسوودوەرگرتن لە...
2024-02-11-17-54-19دفاع نمایند. ‎جنبش جمهوریخواهان کردستان معتقد است که با وجود اینكە، گویا مجلس فاقد اختیار و صلاحیت برای تصویب پروژەهای كلان قانونی و قانونگذاری میباشد، و...
2024-02-01-19-37-22 است. البته تغییرات جوی طی سال‌های گذشته این باور را نقض کرده است!بسیاری از باورها و عنصرهای فرهنگی و مادی این آیین هم جای...
2024-01-22-21-25-05 نشان بدهد.پس جا دارد که جمهوری کوردستان با تمامی نقاط قوت و قدرت، ضعف و کمبود و کاستی ها، موفقیت و دستاوردهایش را به...

ارتباط مستقیم

جستجو

 

هاونیشتمانانی بەرێز و خۆشەویست!
خەڵکی بەشەرەف و خۆراگر و مافخوازی کوردستان!

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕوژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی تازەی ۲۷۲۴ی کوردی، و نوێ بوونەوەی سروشت و نەورۆزی كوردەواری، پیرۆزبایی ئاڕاستەی تێکرای ئازادیخوازان، بنەماڵەی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، چالاکوانانی گۆڕەپانی خەباتی مەدەنی و سەرجەم گەلی کوردستان دەکات.

بەڕێزان!
هەر وەك ئاگادارن، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک جەریانێکی سیاسی/ مەدەنی، و لایەنگری هاوژینی بە ئاشتی و دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی، لە ۱۳ ساڵی ڕابردوودا، کۆی کار و تێکۆشانی لەڕاستای زەق کردنەوەی مافی قایم بەزات، مافی مرۆڤ و مافی دیاریکردنی چارەنووس، و دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی لە شکڵی مومکین دا، بۆ کوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان جهەتدار كردووە، وە لەو ڕاستایەدا هەردەم تێکۆشاوە تاکوو بەستێنی گونجاو و لەبار، وە هەلوومەرجی تەژی لە ئاشتی و لێکتێگەیشتنی پڕ لەحاوانەوە و پێکەوەسازانی دەرفەتساز و گۆڕان خوڵقێن، زاڵ بکردرێت بەسەر دۆخ و کەشی پڕ لە دوگم و شەڕ و ناتەبایی و چەقبەستووی دا.

بۆیە لەوپەیوەندیەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ساڵی رابردوو دا، ڕوو لەگشت لایەك خوازیاری دوورەپەرێزی لە سوودوەرگرتن لە "ئەندیشەی ئیستراتیژیکی سوونەتی" بوو، ئەندیشەیەک کە مەخابن گۆفتمانی شەڕ و کرداری گرژ و ڕادیکالیزمی پڕتێچوو وە کارەساتباری، وەک تەنیا میکانیزمی یەکلایی کردنەوەی کێشەکان تەبلیغ و توسییە دەکرد،
هەر بۆیەشە بزووتنەوەی کۆماریخوازان بەردەوام پێداگربوو کە کورد و حیزبەکان دەبێ هەوڵ بدەن لەژێر تیشکی"ئەندیشەی ئیستراتیژیکی مۆدێرن"، کە دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی دەگەل لایەنی بەرامبەر، وەک مکانیزمی هەرە کارا و گوونجاو لەم سەردەمەدا، بۆ حەللی کیشە و گرفتەکان دەستنیشان دەکات، سیاسەت گووزاری بکەن، و بەرپرسانە ئاجێندە و بەرنامەی کاری سیاسیان لەسەر ئاستی ” ئەندیشەی ئیستراتێژیكی مۆدێرن” ئامادە و گەڵاڵە بکەن، تا بەڵکوو بتوانرێت بە هاریکاری و هەرەوەزێکی گشت لایەنی، و لەچوارچێوەی عەقلانییەتی سیاسی و ڕێئال پۆلیتیک ‌دا، بەسوودوەرگرتن لە هوونەری سیاسەت و تەعاموولی پڕاگماتیستانە، "ناموومکینات، موومکین" بکردرێت و بەکردەوە
ئازموونەکانی گەلانی جیهان لە پێناو دەستپێکی دیالۆگ، و لەئەنجام دا دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و چێ کردنی مافی خۆبەڕێوەبەری خۆجەیی، بۆ ڕۆژهەڵاتی بکردرێن، و بەجێگای شەڕی پڕ تێچوو، حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی ڕابگەیەندرێت، و ئەو حکومەتە بۆ دیژۆر و یاسامەندبوونی دەگەڵ لایەنەکانی دەخیل لە پرس و چارەنووسی کوردی ڕۆژهەڵات دا، واریدی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بێت.
کارێک کە بزووتنەوەی کۆماریخوازان بەهۆی بایەخ پێنەدانی حیزبەکان، سەرئەنجام بە کەڵک وەرگرتن لە کەش و هەوا و ئاکامە سەلبی و ئیجابیەکانی شۆرشی ژینا لەلایەک، و و هەروەها تووشهاتنی کورد و حیزبەکان بە چەشنێک قەیرانی شووناسخوازی و گۆفتمانی لە بەرامبەر سەلتەنەتخوازەکان و ئوپۆزیسیۆنی تەواوییەتخوازی سەرانسەری لەلایەکیترەوە، بێ سەبرانە بەڵام پراگماتیستانە، هەستا بەئەنجام دان و ڕاگەیاندنی شووڕای بەڕێوەبەری کاتی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی کوردستان، شووڕایەکی بەڕێوەبەری کاتی کە هەڵ دەگرێت لەئێستادا گشت لایەک و حیزبەکان
بەهی خۆی بزانن و عەمەلەن خاوەندارییەتی لێبکەن.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەگەڵ پیرۆزبایی دووبارە لەگشت لایەك، ساڵی نوێ، وەک  "ساڵی دیالۆگ و دانووستاندن لە پێناو ئاشتی‌ و گەیشتن بە ئازادی، و چێ بوونی حکومەتی خۆماڵی" ناودێر دەکات، و هەر لەو ڕاستایەش دا ڕوو لە گشت ئەکتەرگەلی ناو گۆڕەپانی خەباتی مەدەنی و ڕزگاریخوازی کوردستان عاجزانە داواکارە، کە بۆ سەرخستنی پڕۆژەی بەئاشتی کردنی کەیسی کورد، و لەو بەینەدا ڕاگواستنی حکومەتی دیفاکتۆ بۆ ناخۆ و دیژۆر و یاسامەندکردنی لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی ئێران دا، کە بزووتنەوەمان پێی هەستاوە، شووڕای بەڕێوەبەری کاتی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی کوردستان، هاوکاری سەمیمانە و کارسازانە بکەن. تابەڵکوو بتوانرێت بەم‌چەشنە و لەئەنجامی هاریکاری سەمیمانە و پڕ لە دیالۆگی گشتگیرانە و بەشدارانە، ساڵی نوێ بە ساڵی دیالۆگ و دانوستاندن دەگەڵ تاران و لەئەنجام دا جێژنی داهاتوو، بە جێژنی چێ بوونی حکومەتی خۆماڵی کوردستانی ئێران، و وەدیهاتنی ئامانجە لەمێژینەکانی نەتەوەکەمان لەم بەشە لە کوردستان‌دا، تەبدیل بکردرێت.

سەرکەوێ ئیرادەی مافخوازانەی گەلی کورد لە چواربەشی کوردستانی گەورە.
بەڵێ بۆ ئاشتی، ئازادی و هاوژینی بە ئاشتی، و حکومەتی خۆماڵی کوردستان
نەورۆزتان پیرۆز و هەموو ڕۆژتان نەورۆز

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

٢٩ی ڕەشەمەی ۲۷۲۳ی کوردی /۱۴۰۲

آخرین اخبار

برنامه‌ی جمهوریخواهان

کتابخانه

جنبش جمهوریخواهی‌3

جنبش جمهوریخواهی‌4

جنبش جمهوریخواهی‌4