فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و ریپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران لەبارەی دەستبەسەرکردنی بە کۆمەڵی هاونیشتمانییان و چالاکڤانانی رۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتی دەردەبڕن و داوای روونکردنەوە لە ئێران دەکەن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی دەستبەسەرکردنی چالاکڤانانی کورد بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ بەرپرسانی نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ و نووسینگەی جاوید رەحمان، ریپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران کۆبووەوە و داوایکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی هاونیشتمانی و چالاکڤانانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە سەرکۆنە بکات و هەوڵی راگرتنی دەستبەسەرکردنەکان بدات.

تەیمور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەبارەی وەڵامی ئەو دامەزراوانە بە داواکارییەکانیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا نامەی بەپەلە بۆ ئێران دەنووسن و داوا دەکەن رەشبگیری لاوانی کورد رابگرێت. هەروەها لە رێگەی دیپلۆماسییەوە گوشار دەخەنەسەر ئێران بۆ وەستاندنی دەستبەسەرکردنەکان.

بڕیارە رۆژی دووشەممەش، 25 رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی، ئێرانی و نێودەوڵەتی بە هاوبەشی بەیاننامەیەک بۆ ئیدانەکردنی ئەو دەستبەسەرکردنانە بڵاوبکەنەوە.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی چالاکڤانانی کوردیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستپێکردووە. لە رۆژی 9 تاوەکو 29ی ئەم مانگە، دەیان کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون کە ناسنامەی 89 کەسیان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاست بووەتەوە.

شوێن و ژمارەی دەستبەسەرکراوان؛

پارێزگای ورمێ

- بۆکان: 21 کەس
- مهاباد: 15 کەس
- نەغەدە: 9 کەس
- پیرانشار: 8 کەس
- سەردەشت: 3 کەس


پارێزگای سنە

- مەریوان: 10 کەس
- سنە: 7 کەس
- سەوڵاوا: 4 کەس
- سەقز: 4 کەس

پارێزگای کرماشان

- کرماشان: 5 کەس
- جوانڕۆ: 1 کەس
- پاوە: 1 کەس

پارێزگای ئیلام

- ئیلام: 1 کەس

٢٩/١/٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان