فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئێران و زلهێزانی جیهانی ڕۆژی پێنجشەممە دەستیان بە وتووێژ کردووە بە مەبەستی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 لە کاتێکدا ڕەنگە ئەم هەوڵانە ئاڵۆزبن بەهۆی بڕیارەکەی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم.

بڕیارەکەی ڕۆژی سێشەممەی تاران بۆ پیتاندی یۆرانیۆم تا ئاستی %60 لە وەڵامی تەقینەوەیەکی ڕۆژی یەکشەممە لە بنکەی ناوکی سەرەکی ناتانز، باڵی کێشاوە بەسەر تووێژەکانی ڤیەنادا.

ئەو بڕیارەی ئێران بە بڕیارێکی " وروژێنەر" ناودێر کراوە، ئەمەریکا و لایەنەکانی ئەورپای کە بەشدارن لە ڕێککەوتنەکە هۆشدارییان داوە ئەو هەنگاوەی ئێران بە پێچەوانەی هەوڵەکانە بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەی سێ ساڵ لەمەوبەر واشنتن لێی کشایەوە.

ڕەتکردنەوەی تاران بۆ ئەنجامدانی وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا وایکرد نێوەندگرانی ئەوروپایی لە هەفتەی ڕابردوو لە نێوان هەردوو هۆتێلی کە ئێرانی و ئەمەریکاییەکانی لێبوون هاتوچۆ بکەن تا بتوانن یەکەم خولی وتووێژە ناڕاستەوخۆکان ئەنجام بەدەن کە بە " بونیاتنەر" ناودێر کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕۆحانی لە کۆبونەوەیەکی کابینەکەیدا گوتی " خەمی ئێرانتان نەبێت. ئێمە هەمیشە پابەند بووینە بە بەڵێنەکانمانەوە."

ئەو گوتیشی " تەنانەت ئەمڕۆ ئەگەر بمانەوێت، دەتوانین ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بکەین بە %90، بەڵام ئێمە هەوڵی بەدەستهێنانی چکی ناوکی نادەین. ئەگەر لایەنەکانی تر بگەڕێنەوە بۆ پابەندبوونی تەواو بە ڕێککەوتنەکە، ئێمە پیتاندنی ئاستی %60 و %20 ڕادەگرین."

۱۶/۴/۲۰۲۱

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان