سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین واژووی لەسەر ئەو بڕیارنامەیە کرد کە هەناردەکردنی بەرهەم و کەرەستەی خاو بۆ ئەو کەس و دامەزراوانە قەدەغە دەکات کە سزایان بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.
بەپێی ئەو بڕیارنامەیەی پوتین واژووی کردووە و لە سیستەمی زانیاریی یاسایی رووسیا بڵاو کراوەتەوە بڕیاری سەپاندنی سزادان دراوە بۆ ژمارەیەک لەو وڵاتانەی هەنگاوی "نادۆستانە"یان ناوە.
لە بڕیارنامەکەدا جگە لە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی بەرهەم و کەرەستەی خاو بۆ ئەو کەس و دامەزراوانەی سزایان بەسەر رووسیادا سەپاندووە، هەروەها کارکردن لەگەڵیشیاندا قەدەغە کراوە. رێگە بەو کەس و دامەزراوە رووسییانەیش دراوە کە بە ئەرکەکانیان هەڵنەستن بەرامبەر ئەو کەس و دامەزراوانەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی بڕیارنامەکە لیستی ئەو کەس و دامەزراوانەی سزاکانی حکوومەتی رووسیا دەیانگرێتەوە لە میانی ١٠ رۆژدا ئامادە دەکرێت.
4/5/2022