فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

به‌ریتانیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند یه‌كێك له‌ كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌ كه‌نداوی فارس ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌كی پێشكه‌وتوودا گرتووه‌ كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ قاچاغ به‌ره‌و یه‌مه‌ن دەگوازرانەوە، ئه‌مه‌ش به ‌پێچه‌وانه‌ی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، کەشتییەکەی بە ناوی HMS Montrose لە مانگەکانی یەک و دوودا کەشتیەکی خێرای بچووکی ڕاگرتووە کە هەڵگری موشەکی زەوی بۆ ئاسمان و بزوێنەری جۆرێکی موشەکی کرۆز بوون کە بۆ هێرشی سەر زەمینی بەکاردێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بەلەمە خێرایانە لەلایەن قاچاخچییەکانەوە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی باشووری ئێران بەڕێوەدەبرێن، ئەمەش یەکەم جارە کە کەشتییەکی جەنگی بەریتانیا ڕێگری لەو کەشتیانە بکات کە چەکی ئاڵۆزی لەو جۆرەیان لە وڵاتێکەوە هەڵگرتووە.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، ئەو بارە نایاساییە لەلایەن هەلی کۆپتەرێکی جۆری وایڵدکاتەوە بینراوە کە سیستەمی ڕاداری پێشکەوتووی تێدایە و لەسەر کەشتییە جەنگییەکەوە هەستاوە.

وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنی دووەم لە 25ی مانگی دوودا ڕوویداوە و کەشتییەکی تێکشکێنەری هێزی دەریایی ئەمەریکای بە ناوی USS Gridley بەشداربووە، کە هەلی کۆپتەرێکی جۆری سیهۆکی ناردووە "بۆ دابینکردنی چاودێرییەکی گرنگ."

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستبەسەرداگرتنەکان لەلایەن هێزەکانی مارینزی شاهانەی بەریتانیاوە سەرپەرشتیکراون، کە بە دوو بەلەمی بچووک لە بەلەمە خێراکان نزیکبوونەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە و پشکنینیان بۆ کردووە.

دەیان پاکێج چەکی پێشکەوتوویان لەسەر ئەو بەلەمانە دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەرداگرتوون و گواستوویانەتەوە بۆ کەشتییە سەربازییە زەبەلاحە بەریتانییەکە.


سەرچاوە: فرانس پرێس

8/7/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان