فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

تاران دڵنیایی دەدات کە سیاسەتی ئەتۆمییەکەی نەگۆڕاوە و هێشتا پابەندە بە فەتوای قەدەغەکردنی چەکی کۆمەڵکوژ، ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە توانایی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە.

لە ماوەی 18 مانگی رابردوودا ئەمە دووهەم جارە ئێران دژایەتی خۆی بۆ چەكی ئەتۆمی دووپات بکاتەوە.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە گوتی سەبارەت بە بابەتی چەکی کۆمەڵکوژ، ئێمە فەتوامان هەیە، لەلایەن ڕێبەری باڵای ئێرانەوە کە دروستکردنی ئەو جۆرە چەکانە قەدەغە دەکات."

فەتواکە بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی و چەکی کۆمەڵکوژی دیکە بە "حەرام" یان قەدەغەکراو لەلایەن ئیسلامەوە ڕادەگەیەنێت و زۆرجار لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە وەک گەرەنتی نیازپاکی تاران ئاماژە بەمە دەکرێت.

کەنعانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی سەبارەت بە سیاسەتی ئەتۆمی "پێدەچێت هیچ گۆڕانکارییەک لە بۆچوون و هەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ڕووی نەدابێت."

ئەم لێدوانەی ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێكدا بوو سەبارەت بە قسەکانی ڕۆژی یەکشەممەی كەمال خەرازی سەرۆكی ئەنجومەنی ستراتیجی پێوەندییەكانی دەرەوەی ئێران، بۆ کەناڵی ئەلجەزیرە سەبارەت بە توانای ئێران بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی.

خەرازی پێش ئەوەی هەڵوێستی ئێران دووپات بکاتەوە کە نایەوێت بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات، وتی "بۆ هیچ کەسێک شاراوە نییە کە ئێمە توانای تەکنیکی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیمان هەیە، بەڵام لەو بارەیەوە بڕیارمان نەداوە".

کەنعانی لە لێدواناکەی ڕۆژی چوارشەممەیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن گوتی " توانا ئەتۆمیەکانی ئێران زۆر گەورەن، بەڵام وەک چەندین جار ئاماژەی پێکردووە، تەکنەلۆژیای ئەتۆمی ئێران بە تەواوی ئاشتیخوازانە و لە ژێر چاودێری بەردەوامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی (نەتەوە یەکگرتووەکان)دایە.

ئەم وتانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان لە ئاستێکی بەرزدایە لە کاتێکدا لە مانگی سێی رابردووەوە دانوستانەکان لە ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 لە دۆخێکی چەقبەستوودایە.

٢٠/٧/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان