فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت ئێران کامێراکانی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بە کوژاوەیی دەهێڵێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان تاران و زلهێزەکانی جیهان دووبارە زیندوودەکرێتەوە.

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی داوای لە تاران کردووە ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەو شوێنەوارانەی یۆرانیۆم کە لە کارخانەکانی ئێراندا دۆزراونەتەوە. بەڵام سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران محەمەد ئیسلامی گوتی ئێران ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە نادات.

لە مانگی شەشدا نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتیدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیارێکیان پەسەند کرد تیایدا ڕەخنەیان لە ئێران گرت لەسەر ئەوەی شکستی هێناوە لەوەی ڕوونکردنەوە بدات لەسەر شوێنەوارەکانی یۆرانیۆم لە سێ کارخانەی ناوەکی ئێراندا کە پێشتر ڕانەگەیەندراون.

ئێران بە دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندووە کە کەلوپەلەکانی دەزگاکەی لە کارخانەکانیدا لابردووە، بە 27 کامێراشەوە کە بەپێی ڕێکەوتنەکەی ساڵی 2015 لە کارخانەکانیدا داندراون بۆ چاودێریکردنی چالاکییە ناوەکییەکانی ئێران. ئەم هەنگاوەی ئێران دوای ئەوە بوو لە مانگی شەشدا دەزگاکە بە زۆرینەی دەنگ ڕەخنەیان لە تاران گرت.

ئیسلامی گوتی " کامێراکانی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی هەڵناکەینەوە تاوەکو لایەنەکەی دیکە نەگەڕێتەوە سەر ڕێکەوتنەکە."

ئیسلامی گوتیشی " کامێراکان بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە داندراون، دوای ئەوەی ڕۆژئاواییەکان دەگەڕێنەوە سەر ڕێکەوتنەکە و ئێمەش دڵنیا دەبینەوە لەوەی هیچ شتێکی زیانبەخش ئەنجام نادەن، ئەو کاتە بڕیاری لەسەر دەدەین."

لە ساڵی 2018 دا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و سەرجەم سزاکانی سەپاندەوە بەسەر تاراندا. ئێرانیش لەلای خۆیەوە کۆمەڵێک لە بەرپرسیارێتییە گرنگەکانی لە ڕێکەوتنەکەدا پشتگوێ خست. بەپێی ڕێکەوتنەکە، سزاکانی سەر ئێران لادەبرێن و لەبەرامبەریشدا چالاکییەکانی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران سنووردار دەکرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

28/7/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان