فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، 60 تووشبووی نەخۆشیی کۆلێرا تۆمارکراون، لەو ژمارەیە تەنیا یەک کەسیان نەبێت، ئەوانی دیکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

مریەم مەسعودی فەڕ، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشییە گوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند: 42 کەس لە پارێزگای سنە، 15 کەس لە پارێزگای کرماشان، دوو کەس لە پارێزگای ورمێ و کەسێکیش لە پارێزگای بوشێهر پەتای کۆلێرایان گرتووە.

بەگوتەی مریەم مەسعودی فەڕ، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەهۆی نەخۆشیی کۆلێراوە گیانی لەدەستنەداوە.

ئەو کەسانەی کۆلێرایان گرتووە، تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 60 ساڵان دایە؛ 75٪یان پیاون و 78٪یان دانیشتووی شارەکانن.

بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستیی پارێزگای سنە، زۆربەی تووشبووانی کۆلێرا خەڵکی شاری مەریوانن کە بەهۆی هاتووچۆیان بۆ باشووری کوردستان کۆلێرایان گرتووە.

کۆلێرا نەخۆشییەکی بەکتریاییە، لەڕێی ئاو یان ماددەی خۆراکیی خاوەوە دەگوازرێتەوە. 80%ـی ئەوانەی دەیگرن نیشانەی نەخۆشییەکەیان نییە، نیشانە گرنگەکانی سکچوون، رشانەوە، تینوێتی و گیرانی ماسوولکەکانە.

بۆ پێشگیری لە تووشبوون بە کۆلێرا، دەبێت ئاوی تەندروست بخورێتەوە، میوە و سەوزە بە دەرمانی دژە بەکتریا بشۆردرێنەوە و پێش نانخواردن دەستەکان بە ئاو و سابوون بشۆردرێن.

کۆلێرا لە جیهاندا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر تەندروستیی گشتیی لە قەڵەم دەدرێت و بەپێی توێژینەوەکان، ساڵانە 3 - 4 ملیۆن کەس ئەم نەخۆشییە دەگرن و نزیکەی 210 هەزار کەسیش گیان لەدەست دەدەن.

نەهێشتنی ئەم نەخۆشییە پێویستیی بە چاودێریی، دابینکردنی ئاوی خواردنەوە خاوێن و رەچاوکردنی رێوشوێنە تەندروستییەکانە.

3/8/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان