فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز دەڵێت ئیسڕائیل ڕەنگە لە دوو یاخود سێ ساڵی داهاتوودا هێرش بکاتە سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران.

هاوکاتی چەق بەستوویی گفتوگۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان، ئێرانییەکان پیتاندنی یۆرانیۆمییان زیاتر کردووە. پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی مەدەنی بەکاردێت بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەتوانرێت ببێتە سووتەمەنی بۆمبی ئەتۆمی، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئێران ڕەتی دەکاتەوە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بێت.

شارەزایان دەڵێن ئەگەرێکی زۆری هەیە ئێران لە ماوەیەکی کورتدا بێگەردی پارچەی یۆرانیۆمەکەی بەرز بکاتەوە بۆ ئاستی سەربازی. بەڵام دروستکردنی کڵاوەیەکی ئەتۆمی چەندین ساڵی دەوێت.

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز لە وتارێکدا بە کۆمەڵێک دەرچووانی هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی وت " ڕەنگە دوو بۆ سێ ساڵی دیکە ئێوە ئاسمانەکان بەرەو ڕۆژهەڵات تێپەڕێنن بۆ بەشداریکردن لە هێرشێکدا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکان لە ئێران."

زیاتر لە 10 ساڵە ئیسڕائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات ئەگەر هەوڵە دیبلۆماسییەکانی زلهێزەکانی جیهان لەگەڵ ئێراندا شکست بهێنن. بەڵام هەندێک لە شارەزایان گومانییان هەیە لەوەی ئیسڕائیل ئەو توانا سەربازییەی هەبێت کە زیانێکی هەمیشەیی بگەیەنێت بە ئامانجە ئێرانییەکان کە دوورن و بڵاون و بە باشی پارێزراون.

ڕۆژنامەی هایۆمی ئیسڕائیل ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە " بەپێی پێشبینییەکانی هەواڵگری ئیسڕائیل بۆ 2023، ئێران بەردەوام دەبێت لە ئاڕاستەکەی ئێستای کە بە خاوی بەرەوپێشەوە دەڕوات " لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا.

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت " ئێران تەنها لە کاتێکدا سیاسەتەکانی دەگۆڕێت کاتێک کە سزایەکی زۆر قورسی بەسەردا بسەپێندرێت، ئەو کاتە ڕەنگە بڕیار بدات لەسەر خێراکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستێکی سەربازیی." وتەبێژێکی سەربازیی ئیسڕائیل ڕاپۆرتەکەی پشتڕاست کردەوە کە لە هەڵسەنگاندنەکانی هەواڵگرییەوە سەرچاوەی گرتووە.

تاوەکو ئێستا ئیسڕائیل هەبوونی چەکی ئەتۆمی پشتڕاست نەکردۆتەوە و ڕەتیشی نەکردۆتەوە، بەڵام توێژەرەوان دەڵێن ئیسڕائیل چەکی ئەتۆمی هەیە و سەرەتا لە ساڵی 1966 دا دەستی کەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

30/12/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان