فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە كۆڕێكدا لە ئەڵمانیا، خالید عەزیزی، سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان، قسەیەكی پێشووتری حاجی ئەحمەدی، سەرۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)ی پەسەند نەكرد كە گوتبووی بۆ رێككەوتن لەگەڵ حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا "ئامادەین كاخەزی سپییان بدەینێ"، عەزیزی لە كۆڕەكەیدا كە رۆژی 30/10/2011 لەلایەن كۆمیتەی ئەڵمانیای پارتەكەیەوە بۆی سازكرابوو، لە وەڵامی پرسیاری یەكێك لە ئامادەبوواندا گوتی: "لە سیاسەتدا كاخەزی سپی نادرێتە دەست كەس، ئێمەش كاخەزی سپی نادەینە كەس"، سەبارەت بە دانیشتنیشیان لەگەڵ پژاك خالید عەزیزی گوتی "ئێمە ئەگەر دابنیشین دەچین لەگەڵ PKKدا دادەنیشین، چونكە پژاكیش هەر PKKیە."
لە كۆڕەكەی خالید عەزیزیدا جگە لە ئەندام و كادیرانی حیزبەكەی، ژمارەیەك لە كوردانی دانیشتووی ئەڵمانیاش ئامادەبوون. سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان باسی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و شۆڕشەكانی و كاریگەری ئەو شۆڕشانەی لەسەر كێشەی كورد كرد. ئەو هەروەها گوتی مرۆڤ لە وڵاتی خۆیدا زیندانی بێت باشترە لەوەی لە دەرەوەی وڵاتەكەی خەبات بكات. عەزیزی گوتی "لەگەڵ رێز و پێزانینم بۆ شاری كۆیەی خۆشەویست، بەڵام جێی خەباتی ئێمە كۆیە نییە، بەڵكو رۆژهەڵاتە". عەزیزی لە باسی كێشەكانی حیزبەكەیدا پێیوابوو ئێستا ئەوان وەك دوو حیزبی جیا لە گۆڕەپانەكەدا خەبات دەكەن و "پەلەكردن لە یەكگرتنەوە لە قازانجی خودی یەكگرتنەوەدا نییە"، ئەو هەروەها گوتی: "با لێگەڕێین نزیكبوونەوە لەخوارەوە دەستپێبكات. واتە لە ئەندامان و كادیرانەوە، چونكە ئێمە دژی یەكگرتنەوە نین."

سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان: جێی خەباتی ئێمە كۆیە نییە
لە كۆڕەكەدا رەخنەی ئەوە لە خالید عەزیزی گیرا كە گوتوویەتی رەوشی كورد لە توركیا باشترە لە ئێران. ئەویش لەوەڵامدا گوتی: "لە توركیا كورد تەلەڤزیۆنێكی 24 كاژێرییان هەیە، بەهەزارانیان دێنە سەرشەقام و وێنەی سەرۆكەكەیان (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) بەرزدەكەنەوە. ئەمە جیاوازییەكەیە. دە تۆ وەرە لە ئێران كارێكی وابكە و بزانە چی روودەدات". عەزیزی دەربارەی پەیوەندییەكانی حیزبەكەی لەگەڵ پارتەكانی باشووری كوردستانیشدا گوتی: "پەیوەندییەكانمان لەگەڵ یەكێتی و پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان باشترە وەك لەگەڵ گۆڕان"، یەكێك لە ئامادەبووانی كۆڕەكە دەربارەی ئەگەری لێدانی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە پرسیاری كرد كە ئایا ئەوان وەك حیزب لەگەڵ ئەوەدان لە ئێران بدرێت؟ عەزیزی لەوەڵامدا گوتی: "ئەوان ئەگەر شەڕ بكەن پرس بە ئێمە ناكەن تاوەكو ئێمە رازی بین یان نا

مستەفا چوارتایی
رووداو -ئەڵمانیا
."

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان