كۆماریخواز: دوێنێ شه‌و خاتوو دانیاڵ میتیران له ته‌مه‌نی (87) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. خاتوو دانیاڵ میتیران‌و هاوسه‌ری كۆچكردووی (فڕانسوا میتیران)، دوو دۆستی گه‌لی كورد بوون‌و هه‌میشه پشتگیری‌یان له كورد كردووه، خاتوو دانیاڵ میتیران چه‌ند جارێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه بۆ ئەوەی له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان بێت. دانیاڵ میتیران له 29-10-1924 له شارۆچكه‌ی ڤێردن له خۆرهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا له‌دایك بووه.
هه‌ر به‌وبۆنه‌یه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، لە بڕیاریکی فەرمیدا ڕۆژی 23\11\2011 ی، وەک رۆژی پرسە(حیداد) له هه‌رێمی كوردستان راگەیاند و داوای لە سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان کرد کە پێوەی پابه‌ندبن .
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان له په‌یامێكدا به‌و بۆنه‌وه رایگه‌یاند:دانیال میتیران له سات و زه‌مه‌نێكدا پشتگیری ره‌سمی خوی بۆ گه‌لی كورد راگه‌یاند كه هیچ ئاسۆیه‌ك له‌به‌ده‌م ئه‌و گه‌له‌دا نه‌مابوو. درووست له کاتی جیهانی دوو جه‌مسه‌ریدا كه هه‌لویست‌و سیاسه‌ته‌كان حیسابی تایبه‌تیان بۆ ده‌كرا‌و ئوروپای ئه‌و كات له ناوه‌راستی هه‌ر دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌دا به شوێن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی‌دا ده‌گه‌را، خانمی دانیال میتیران به پشتگیریكردن له گه‌لی كورد ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه كیشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی ره‌وایه‌و گرێ‌دراو به هیچ جه‌مسه‌ریكی سیاسی نیه‌و ده‌بیت پشتگیریان لی بكرێت.