كۆماریخواز: به ڕێوه به رایه تی "ئانیوز" لهروونكردنهوهیهكدا كه بۆ كۆماریخوازی ناردووه تهئكید دهكاتهوه: "ئانیوز"که له بڕواری ۲۰/۴/۱۳۹۰ له سه ربنه مای بڵاوکردنه وه ی ،ڕاگه یاندنه کانوو بیرووبۆچوونه کانی هه موو ئه حزاب واپۆزسیۆنه کانی ئیرانی وکوردستانی ،هه روه ها خه بات بۆ به ئازادی گه یشتنوو،پێکه وه ژیانێکی هاوبه ش وبه رانبه ر له گه ڵ یه کتر وهه روه ها له سه ر بنه مای ،پێگه یه ک بۆ ده نگی ئازادیخوازی کرێکارانی کۆمه ڵگا وده نگی ژنانو وپیاوانوو مندالانی چه وساوه ی نه ته وه که مان ،ووده نگی هه مووجه ماوه ری خه ڵکی ئازادیخواز ،ده ستی به نووسینوو ڕاگه یاندنوو بڵاو کردنه وه کرد .
له ماوه یه کی که م دا به به هۆی کاره کانیه وه به خه ڵک ناسرا و سه رنجی بینه رێکی زۆری به خۆی ڕاکێشاندوله ماوه ی نزیک به پێنج مانگ دا نزیک به دووسه د هه زار که س سه ردانیان کردبوو .
به داخه وه دوو رۆژ له وه پێش ویبلاگی" ئانیوز"له لایان ڕژیمی کۆنه په ره ستوو دیکتاتۆری ئێرانه وه ،به ستراوکاری نووسراوو ڕاگه یاندنه کانی به ته واوی ڕاگیرا.
ئێمه له "ئانیوز"دا جگه له بڵاوکردنه وه ی ڕاستیه کانوو ئاشکراکردنی زووڵمووزۆریه کانی ڕژیمی ئێران بۆ سه رگه لی کووردوو گه لانی دیکه ی ئێران ،وناساندنی هه رچی زیاتری ڕووخساری ڕژیمی په ستوو پێشێلکاری مافی مرۆڤی ئێران ،هیچ کارێکی دیکه مان نه کردووه ،ئه وه له کاتێک دایه که بۆمان نووسراوه که به هۆی پێشێل کردنی قانوونی سایت داخراوه ،که ئه وه شتیکی زۆر غه ڵه ته چۆن له کاتی کردنه وه ی "ئانیوز"دا ،که سایتی بلاگ سکای بڵاوی کردۆته وه که ده ڵێ، ئێره بۆ ده ربڕینی بیرووبۆچوونه کان،ئه فکاروو عه قایده کان به شێوه یه کی زۆر ئازادانه یه .
به ڵام هه روه کوو ئه ومه سه له فارسیه که ده ڵێت "حقیقت تلخ است"وبڵاوکردنه وه ی حه قیقه توو ڕاستیه کان له ڕژیمی دیکتاتۆری ئێران ،بۆیان زۆر سه ختوو دووژوار بوو،وئه وه بوو به هۆی داخستنوو رێگه پێگرتن له خزمه ت به بزووتنه وه ی ئازادیخوازی گه له که مان .
ڕژیمی ئێران ڕژیمێکه که ته نانه ت له ویبلاگێک ترسا
داوا له هه موو دۆستان ده که م ئه و نووسراوه یه بڵاو بکه نه وه.
به ڕێوه به رایه تی "ئانیوز" ئاسۆ ئاماده