فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چاودێری كوردۆساید پشتیوانی خۆی‌ ‌ بۆ داواكه‌ی‌ كاك عه‌زیزی مامڵێ بۆ ریزگرتن له‌ خاتوو دانیال میتیران ده‌ربری.‌ كه‌ به‌ریز ماملی‌ داوایكردبوو رۆژی شه‌مه‌ به‌رواری 26ی نۆڤه‌مبه‌ر كاتژمێر12ی نیوه‌ڕۆ ده‌قه‌یه‌ك هه‌موو پێكه‌وه‌ به‌ بێده‌نگی رابوه‌ستین بۆ ریزگرتن له‌و خاتوونه‌ كه‌ هاوكات ده‌كاته‌ رۆژی‌ به‌ خاكسپاردنه‌كه‌ی ‌

ده‌قی‌ پشتگیرییه‌كه‌ بخویننه‌وه‌:

http://www.kurdocide.com/kc/ku/?p=1270

كه‌سایه‌تی ناسراوی گه‌له‌كه‌مان عه‌زیزی مامڵێ داوا ده‌كات وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ خزمه‌ته‌كانی دایكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دانیال میته‌ران ,كاتی به‌ خاك سپاردنی له‌  رۆژی شه‌مه‌ به‌رواری 26ی نۆڤه‌مبه‌ر كاتژمێر12ی نیوه‌ڕۆ ده‌قه‌یه‌ك هه‌موو پێكه‌وه‌ به‌ بێده‌نگی رابوه‌ستین ,, ئێمه‌ وه‌ك چاودێری كوردۆساید  ناسراو به‌ ناوه‌ندی چاك, پێمان وایه‌ تێكۆشانی خاتوو دانیالی دایكمان  بۆ گه‌له‌كه‌مان بایی ئه‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ بتوانیین ده‌قه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ ته‌رخان بكه‌ین ,بۆیه‌ پشتیوانی له‌ داواكارییه‌كه‌ی  كاك عه‌زیزی مامڵێ ده‌كه‌ین و داواكارین له‌ ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا پابه‌ند بن  به‌م داواكارییه‌وه‌ .

 

له‌ خواره‌وه‌ نامه‌كه‌ی كاك عه‌زیزی مامڵێ  بخوێننه‌وه‌ :

خە‌ڵكی كوردستان

گشت حیزب و ڕێكخراوە‌سیاسێ كانی كورد لە‌گشت بە‌شە‌كانی كوردستان

فە‌وتی خانمی دانیە‌ل میتران، خە‌باتگێڕ و دۆستی ڕاستە‌قینە‌ی نە‌تە‌وە‌ی كورد بوو بە‌هۆی پە‌ژارە‌یە‌كی مە‌زن لە‌ناو كۆمە‌لگای كوردە‌واری دا۔

بزووتنە‌وە‌ی كورد بە‌گشتی لە‌و سە‌ردە‌مە ‌ناسك و پرر لە‌مە‌ترسی‌یە دا، كە‌ دوژمنانی كورد خە‌ریكی بە‌ر بە‌رە‌كانی ڕاستە‌و خۆ و ناڕاستە‌و خۆ ن لە‌هە‌ر چوار بە‌شی كوردستان، پشتیوان و پارێزە‌ر و پسپۆڕیكی گە‌ورە‌ی لە‌دە‌ست دا كە‌بە‌تە‌نیا بە‌قە‌د دە‌وڵە‌تێك و بە‌ئە‌ندازە‌ی ڕیكخراوێكی ناونە‌تە‌وە‌یی یارمە‌تی و پشتگری خە‌باتی كوردی كرد. لە‌خۆ ڕا نە‌بوو كە‌ئە‌و كە‌سایە‌تیە فە‌ڕانسە‌ویە لە‌جیهان دا بە‌دایكی نە‌تە‌وە‌ی كورد ناسرابوو۔ خاتوو میتران نە‌ك هە‌ر بۆ كورد، بە‌ڵكوو بۆ گە‌لی “تە‌ببە‌ت” و “زاپاتیست”ـە‌كانی مێكزیك و بزووتنە‌وە ‌دیموكراتیەكانی ئامریكای لاتینیش فرە‌تێكۆشە‌ر و ئامادە‌بوو۔

 

من بە‌هۆی ئە‌وە‌ی كە ‌ماوە‌ی نزیك بە‌سێ ساڵ لە‌سە‌ر داوای شە‌خسی خانمی میتران شانازی ئە‌ندامە‌تی كۆنسە‌ی بە‌ڕیوە‌بە‌ری بونیادی فرانس لیبێرتە‌م، پێ ئە‌سپاردرابوو. بۆ ڕیز گرتن لە‌ كە‌سایە‌تی پایە‌بە‌رزی ئە‌و خانمە سیاسی و فەرهیختەیە‌، داوا لە‌خە‌ڵكی كوردستان و گشت حیزب و ڕێكخراوە‌سیاسێكان لە‌تە‌واوی بە‌شە‌كانی كوردستان دە‌كە‌م، كە‌ ڕۆژی بە‌خاك سپاردنی خاتوو دانیە‌ل میتران، ڕیكە‌وتی شە‌ممۆ ٢٦ ی نۆڤامبری ٢٠١١ وە‌ك ڕۆژی ڕیز گرتن لە‌و خانمە ‌تێكۆشە‌رە‌ ڕابگە‌یێنن و لە‌كاتژمێری ١٢ ی نیوە‌ڕۆ، دە‌قیقە‌یە‌ك بێ دە‌نگی لە‌بە‌ر چاو بگرن و لە‌تە‌واوی شا ر و گوند و ناو چە‌كانی هە‌ر چوار پارچە‌ی كوردستان كۆر ۆ كۆمە‌ڵی ڕیزگرتنی بۆ پێك بێنن .

 

بێگومان پە‌سە‌ند كردنی ئە‌و داوایە ‌چ لە‌ناو كوردستان و ناوچە‌دا، چ لە‌ڕادە‌ی ناونە‌تە‌وە‌یی دا، وە‌ك هە‌ڵوێستێكی بە‌جێ بۆ ڕیزدانان لە‌خزمە‌تە‌كانی دۆستی دیرینە‌ی گە‌لی كورد بایە‌خی پێ دە‌درێ.

عە‌زیزی ماملێ

 

پاریس، ٢٢ ی نۆڤامبری ٢٠١١

 

 

چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه‌، به‌ پابه‌ندبوون به‌ پره‌نسیپ و پێوه‌ره‌ دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه‌ ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی(ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالــــكردن‌و جینۆسایدی گەلی كــورد- چاك )کاری دەکرد، له‌ به‌رواری 24-1-2009 ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرت ,تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه‌,ساڵانه‌ سه‌دان چالاكی ئه‌نجامه‌ دات .

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان