كۆماریخواز: رێکخراوی "کوردۆ ساید – چاک" له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ده‌ڵێ، داوای لێبوردنه‌که‌ی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگوژیه‌که‌ی ده‌رسیم بۆ کورد به‌س نییه، به‌ڵکو پێویسته دان به حه‌قیقه‌تی تاوانه‌که‌دا وه‌ک جینۆساید بنێ ، هاوکات راشیده‌گه‌یه‌نێ، ژماره‌ی قوربانیه‌کانی ئه‌و رووداوه نزیکه‌ی 70هه‌زاره نه‌ک 13هه‌زار.
له‌و راگه‌یه‌نراوه‌كه دا هاتووە: ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌به‌رده‌م کۆبوونه‌وی ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی له وه‌ڵامی کلیچدارئۆغڵوو سه‌رۆکی ئێستای "پارتی کۆماری نێشتمانی(CHP) که خه‌ڵکی ده‌رسیمه و 10که‌س له خێزانه‌که‌ی له‌و تاوانه‌دا له‌ناوچوونه گوتی، ئه‌گه‌ر پێویست بکات به ناوی ده‌وڵه‌تی تورکیاوه داوای لێبوردن له کورده عه‌له‌ویه‌کان ده‌که‌م له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی رابوردوودا به‌رامبه‌ریان کراوه له و گوتیشی پێویسته CHP که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاتداربووه به‌رپرسیارێتی بگرێته ئه‌ستۆ.
هه‌رله‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه: پێویسته حکومه‌تی تورکیا دان به حه‌قیقه‌تی تاوانه‌که بنێ که ئه‌وه‌ی له ده‌رسیم ئه‌نجامدراوه تاوانی جینۆسایده و قه‌باره‌ی قوربانیه‌کان و گه‌وره‌یی تاوانه‌که وه‌ک راستیی مێژوویی هه‌یه بنرێ، نه‌ک ژماره‌ی قوربانیه‌کان له‌نزیکه‌ی 70هه‌زاره‌وه که‌م بکرێته‌وه بۆ 13تا 14هه‌زار، له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی مادی و مه‌عنه‌وی، به ناوی ده‌وڵه‌تی تورکیا و به ئیمزای سه‌رۆک کۆماریش داوای لێبوردن له یه‌ک به‌یه‌کی که‌سوکاری ئه‌و قوربانیانه بکرێ.
له‌و راگه‌یانراوه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته روو: ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌و تاوانه به دۆکیۆمێنت بکرێ و بۆ لێکۆلێنه‌ره‌وانیش رێگه ئازاد بکرێ و مۆنۆمێنتیشیان بۆ دروست بکرێ، هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ش وه‌ک ده‌رسیم که ناویان گۆڕدراوه بۆ تورکی ناوه کوردیه‌کانیان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی ئه‌و تاوانه.
له کۆتاییشدا هاتووه: مێژووی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه بچێته قوناغه‌کانی خوێندنه‌وه له تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی دووباره نه‌بێته‌وه، تورکیاش لێکۆڵینه‌وه له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی باکووری کورستان بکا و کۆتایی به تیرۆری بکه‌ر نادیار بهێنیت.