سەرچاوە: لیژنەی ناۆچەی لەندەن پارتی دێمۆکراتی کوردستان
چالاکی: ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 12/03/2012 له له‌نده‌ن له رێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆنفرانسێكى فراوان له ته‌لارى په‌رله‌مانى بریتانیا به مه‌به‌ستى پرۆسه‌ى واژۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌لكترۆنى بۆ به‌جیهان ناساندنى جینۆسایدكردنى گه‌لى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو .
له كۆنفرانسه‌كه دا به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی لیژنه‌ی ناوچه به سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڤاڵ کمال ئاێدی به‌رپرسی ناوچه، و سلێمان پشده‌ری به‌رپرسی ڕێکخستن، و خه‌سره‌و ئاشگه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ناوچه و ڕێکخراوی له‌نده‌ن، هه‌ڤاڵان جلال شوانی و مصطفی ئه‌حمه‌د کارگێڕانی ڕێکخراو، و بخت‌یار شێخ علی ئه‌ندامی ڕێکخراو و شاندی لیژنه‌ی ناوچه‌ی بێرمینگهام، و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و رۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی سیاسى و رۆشنبیریى بریتانیا، و ره‌وه‌ندى كوردى و شاندی یاوه‌ری، و مه‌کته‌بی به‌ریتانیای یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، و نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، و حزبی دیموکراتی کوردستان، و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران، و ڕێکخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی کۆماریخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شاندی یاوه‌ری، و نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، و نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان ئاماده‌ى بوون. لیژنه‌ی ناوچه‌ی له‌نده‌ن