ئه‌نجومه‌نی رۆژنامه‌نوسانی رۆژهه‌لات، لۆگۆ‌و په‌یره‌و پرۆگرامی خۆی بۆ رای گشتی بلاو ده‌كاته‌وه
ئەنجومه‌نی رۆژنامه‌نووسانی رۆژهه‌لاتی كوردستان، له بانگه‌وازێكدا روو به رای گشتی‌و به تایبه‌ت رۆژنامه‌نوسان‌و میدیاكاران، لۆگۆ‌و به‌رنامه‌و په‌یره‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه به میدیایی ده‌كات‌و روو به رای گشتی بلاوی ده‌كاته‌وه. له‌بانگه‌وازی هاوپێچ له گه‌ل لۆگۆ‌و به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه هاتووه:" هه‌م لۆگۆكه‌و هه‌م په‌یره‌و‌پرۆگرامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر‌و رۆژنامه‌نوسانی به‌شدار له دامه‌زرانی رێكخراوكه به په‌سند گه‌یشتووه‌و ئه‌نجومه‌نه‌كه له ژیر ناوی ئه‌و لۆگۆ‌و پرۆگرامه تا به‌ستنی كونگره‌ی یه‌كه‌م كار ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی رۆژنامه‌نوسانی رۆژهه‌لاتی كوردستان هاوكات داوا له رۆژنامه‌نوسان‌و میدیاكاران ده‌كات سه‌رنج، تی‌بینی، ره‌خنه‌و بۆچوونه‌كانی خۆیان ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بكه‌ن‌و په‌یره‌و پرۆگرامی ئه‌نجومه‌ن ده‌وله‌مه‌ندتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كونگره‌ی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نه‌كه كاریان له سه‌ر بكریت. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن دوای جیژنی نه‌ورۆز‌و سه‌ری سالی هه‌تاوی كۆده‌بنه‌وه بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌ری‌و ده‌سته‌ی چاودیری ئه‌نجومه‌ن به‌پیی ماده‌ی شه‌ش‌و هه‌شت له په‌یره‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن.
پەیڕەو و پڕۆگرامی ئەنجومەنی رۆژنامەنووسانی رۆژ‌هەڵاتی کوردستان
پێشەکی
دوای تێپەڕینی سەد ساڵ بە سەر دامەزراندنی یەکەم رۆژنامەی کوردی لە شاری ورمێی رۆژ‌هەڵاتی کوردستان لە ژێر چاودێریی سمایل ئاغای سمکۆدا، ئەم بەشەی کوردستان لە بواری رۆژنامەنووسیەوە هەوراز و نشێوی تایبەت بەخۆی بڕیوە. رۆژنامەنووسانی رۆژ‌هەڵاتی کوردستان وێڕای پێڕۆکە بوونی رۆژنامەنووسی بە زمانی کوردی لەو کاتەوە، ئەزموونەکانی سەردەمی رۆژنامەگەریی یەکەم کۆماری کوردستانیان تێپەڕاندووە. لە چیا ئەستەمەکانی کوردستان و لە تاراوگە و لە پەنا و پەسیوەکانی کوردستاندا لە ریزی حیزبە سیاسیەکانی ئەم بەشەی کوردستان درێژەیان بە ئه‌م ئەرکە داوە. دوای رووخانی دەستەڵاتی پاشایەتی لە ئێران، بە هۆی رەخسانی کەش وهەوایەکی کراوەترەوە، تا ئەم دواییانە هەموو دەرفەتەکانیان بۆ کاری راگەیاندن بە زمانی کوردی قۆستووەتەوە. دوای سەقامگیربوونی دەستەڵاتی کوردی لە باشووری کوردستان، بەشێکی بەرچاوی رۆژنامەنووسانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تێکەڵی کاری رۆژنامەنووسی ئەم هەرێمە بوونە.
دواتر بە دەرکەوتنی ئینترنێت، گۆڕانێکی بنەڕەتی بەسەر کاری راگەیاندندا هاتووە و سه‌ڕه‌رای کەشی سانسۆر و ترساندنه‌وه لە رۆژ‌هەڵاتی کوردستان، جێ‌پەنجەی رۆژنامەنووسانی ئەم دەڤەرە لە ماڵپەڕ و وێبلاگەکاندا زیاتر دەرکەوتووە.
هەموو ئەم تایبه‌تمه‌ندییانه بە ئاشکرا جێگەی بەتاڵی ئەنجومەنێک یان سەندیکایەکی رۆژنامەنووسانی رۆژ‌هەڵاتی کوردستان زیاتر دەستنیشان دەکەن. هەر بۆیە دەستەی دەست‌پێشخەری بۆ دامەزراندنی "ئەنجومەنی رۆژنامەنووسانی رۆژ‌هەڵاتی کوردستان" دوای هەست کردن بەم بۆشاییە، وێڕای رێزگرتن له هه‌وڵه‌کانی له‌مه‌وبه‌ری هاوپیشه‌کان جارێکی دیکه له‌م بواره‌دا هەنگاوی هاویشت و ئەم پەیڕەو و پڕۆگرامە دوای پەسەند کردنی لە لایەن کۆنفڕانسی دامەزراندنی ئه‌نجومه‌نه‌وه، وەک مەرجی ئەندامەتی لەم ئەنجومەنەدا لەبەرچاو دەگیرێت و وه‌ک بەڵگەیەک بۆ چالاکی لەم بوارەدا په‌یڕه‌و دەکرێت.
مادەی یەکەم - ناوی ئەنجومەن: "ئەنجومەنی رۆژنامەنووسانی رۆژ‌هەڵاتی کوردستان" ناوی رەسمیی ئەم ئەنجومەنەیە کە لێرەدا بە "ئەنجومەن" ناوی دەبرێت و لە نامەگۆڕینەوە و بەڵگەنامە رەسمییەکاندا پێویستە بە "ئەنجومەنی رۆژنامەنووسانی رۆژ‌هەڵاتی کوردستان" ناوی ببرێت.
مادەی دووهەم- پانتایی جوگرافیای کاری ئەنجومەن: ئەنجومەن تایبەت بە کێشەکانی رۆژنامەنووسانی رۆژ‌هەڵاتی کوردستانە و هەموو رۆژنامەنووسانی کوردی ژێر جوگرافیای ئێستای ئێران دەگرێتەوە.
تێبینی: هەموو رۆژنامەنووسانی رۆژ‌هەڵاتی کوردستان کە دانیشتووی وڵاتانی دەرەوەن، ده‌توانن له ئه‌نجوومه‌ندا ئه‌ندام بن.
مادەی سێهەم- شوێنی چالاکیەکانی ئەنجومەن: بە هۆی لەبارنەبوونی بارودۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پەراکەندەبوونی رۆژنامەنووسانی ئەم پارچەیه، ناوەندی سەرەکیی ئەنجومەن تا ره‌خسانی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ چالاکیی ئازادانه، ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌ن لە باشووری کوردستان(هه‌رێمی کوردستان) دەبێت.
مادەی چوارەم- ئامانجەکانی ئەنجومەن: ئامانجەکانی ئەنجومەن ئەم خاڵانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت:
1- هەوڵ‌دان بۆ پاراستنی دەست‌پاکیی رۆژنامەنووسان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسان لەبارەی پیشەکەیانەوە و ئاشناکردنیان لەگەڵ پرەنسیپە جیهانیەکانی ئەم پیشەیەدا.
2- گرینگی‌دان بە زمانی کوردی وەک زمانێک کە بە هۆی بارودۆخی سیاسی و تایبەتمەندییە جوگرافیایی و سیاسیەکەیەوە، دەزگاکانی راگەیاندنیش لە پاراستن و خزمەت‌کردنیدا بەرپرسیارن.
3- بەرگری‌کردن لە ئازادیی رادەربڕین و لەقاودانی بارودۆخی بەربەستەکانی سەر رێگەی رادەربڕینی ئازاد لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە.
4- لایەنگریی لە رۆژنامەنووسان لە بوارەکانی یاسایی، خولەکانی فێرکاری، موچه وده‌رفه‌تی کارکردنه‌وه.
5- پشتگیری‌کردن لە رۆژنامەنووسانی رۆژ‌هەڵاتی کوردستان بەرانبەر ئەو مەترسیانەی لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان هەڕەشەیان لێ‌دەکات.
6- دروست‌کردنی پەیوەندیی پتەو لە نێوان ئەنجومەن و رۆژنامەنووسانی رۆژهەڵات و هەموو سەندیکا و ئەنجومەنەکانی رۆژنامەنووسان له وڵاتانی ده‌ره‌وه و پارچەکانی دیکەی کوردستاندا.
7- دروست‌کردنی پەیوەندی لە نێوان ئەنجومەن و دامەزراوە سەربەخۆکانی رۆژنامەنووسانی نەتەوەکانی دیکەی ناو جوگرافیای ئێران و هەوڵ‌دان بۆ بەئەندام بوونی ئەنجومەن لە سەندیکا و ئەنجومەنە جیهانیەکاندا.
8- هەنگاونان به‌ره‌و که‌ڵک وه‌رگرتن له یارمەتیی دەزگا و رێکخراوە جیهانیەکان بە مەبەستی کردنەوەی خولی فێرکاریی بۆ رۆژنامەنووسان.
9- پاراستنی ئەنجومەن وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆی پیشەیی ناحیزبی.
10- به‌رگریکردن له رۆژنامه‌نووسانی به‌ندکراو به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌موو ده‌رفه‌تێکی گونجاو.
میکانیزمی دامەزراندن:
مادەی پێنجەم- کۆبوونه‌وه‌ی گشتی : یەکەم کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنە و ئەو کەسانەی بۆ دامەزراندنی ئەنجومەن دەستیان پێش خستووە، له ماوه‌ی ساڵێکدا دوای راگه‌یاندنی ره‌سمی ئه‌نجومه‌ن، هەل‌ومەرجی گرتنی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه پێک دێنن.
مادەی شەشەم- دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری: دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری لە 11 ئه‌ندام پێک دێت. گوته‌بێژ و ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمیسیۆنه‌کانی ئه‌نجومه‌ن له ناو ئه‌م یاز‌ده که‌سه‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێن.
مادەی حەوتەم- ئەرک و دەستەڵاتی گوته‌بێژ: پێویستە گوته‌بێژ دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ر لە کاتە پێویستەکاندا کۆبکاتەوە و هەموو ئەرکەکانی جێبەجێکردن(ئیجڕایی) کە لە دەرەوە و ناوه‌وەی ئەنجومەن ئەنجام دەدرێن، بە ئاگاداری و راوێژی ئەندامانی دەستەی کارگێڕ و دەنگی زۆرینەیان بێت.
تێبینی: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێویستە مانگانه بە بەشداری ده‌سته‌ی چاو‌دێر کۆببنەوە و ئەنجامی کۆبوونەوەکان بە واژۆی بەشداربووانەوە لە ئەرشیڤی ئەنجومەن‌دا بپارێزن. لێدوانە رەسمیەکان بە ناوی ئەنجومەنەوە تەنیا لە لایەن گوتەبێژەوە دەدرێن.
مادەی هەشتەم- دەستەی چاو‌دێر: دەستەی چاو‌دێر لە سێ کەس پێک دێت ولەلایەن بەشداربووانی کۆبوونه‌وه‌ی گشتییه‌وه هەڵدەبژێردرێن.
مادەی نۆیەم- رۆژنامەنووسانی ئەندامی حیزبە سیاسیەکان: بە مەبەستی پاراستنی سەربەخۆیی ئەنجومەن، پاڵێوراوانی دەستەی دامەزرێنەر و چاو‌دێر نابێ ئەندامی هیچکام لە حیزبە سیاسییەکان بن و ئەو رۆژنامەنووسانەی ئەندامی حیزبەکانن و دەیانهەوێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەن خۆیان بپاڵێون، پێویستە ٦ مانگ بەر لە کۆبوونەوەی گشتیی بە مەبەستی خۆپاڵاوتن وازیان لە ئەندامەتیی حیزب هێنابێ.
تێبینی: رۆژنامەنووسانی ئەندامی حیزبە سیاسیەکان مافیان وەک باقی ئەندامانە و بەرگری‌کردن لە رۆژنامەنووسانی سیاسیی سەر بە هەموو لایەنەکان بێ جیاوازی دانان، ئەرکی ئەنجومەنە.
مادەی دەیەم– ئەرک و دەستەڵاتی دەستەی چاو‌دێر: دەستەی چاو‌دێر بۆی هەیە لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەکانی دەستەی دامەزرێنەردا بەشدار بێت و دەستەڵاتی ئەوەشی هەیە دوای یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی، لە کاتی پێویستدا بە مەبەستی پرسیار لە دەستەی دامەزرێنەر داوای کۆبوونەوەی نائاسایی گشتیی بکات.
تێبینی: ئەندامانی دەستەی چاو‌دێر لە کاتی کۆبوونەوەکانی دەستەی دامەزرێنەردا مافی پێشنیارکردنی بۆچوونیان هەیە، بەڵام لە مافی دەنگدان بێبەرین. هەروەها دەستەی چاو‌دێر پێویستە بۆ کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانەی ئەنجومەن راپۆرتی تێروتەسەل سەبارەت بە کاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر ئامادە و پێشکەش بکات.
مادەی یازدەیەم- ئەرکی تێكڕایی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و دەستەی چاو‌دێر: ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و چاو‌دێر تا یەکەم کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەن، پێویستە ئەم ئەرکانەی خوارەوە راپەڕێنن:
١- بەدواداچوون و جێبەجێ‌کردنی ئامانجەکانی ئەنجومەن.
٢ - بڵاوکردنەوەی یەکەم "پەیڕەو و پڕۆگرامی ئەنجومەن" و ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی یەکەم کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەن.
٣- ئامادەکردنی هەل‌ومەرجی ئەندامەتیی و پێڕاگەیشتن بە داوای خوازیارانی ئەندام‌بوون و ئامادەکردنی لیستی ئەو رۆژنامەنووسانەی دەبنە ئەندام، بۆ بەشداری‌کردن لە یەکەم کۆبوونەوەی گشتیدا.
مادەی دوازدەیەم : ئەندامانی ئەنجومەن: ئەندامانی ئەنجومەن بەسەر سێ ئاستی "ئەندامی فه‌خریی"، "ئەندامی هه‌میشه‌یی" و "ئەندامی کاتی"دا دابەش دەکرێن:
١- ئەندامی فه‌خریی: رۆژنامەنووسانی خانەنشین بووی بەتەمەن و رۆژنامەنووسان وماموستایانی سەر بە نەتەوەکانی دیکە کە لایه‌نگری لە ئازادی و مافەکانی رۆژنامەنووسانی رۆژ‌هەڵاتی کوردستان دەکەن، دەبن بە ئەندامی فەخریی ئەنجومەن. ئەم ئەندامانە بە رەزامەندی و واژۆی زۆربەی ئەندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر وەردەگیرێن و ده‌توانن لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن‌دا بەشدار بن و مافی دەنگ دانیان نابێت.
٢- ئەندامی هه‌میشه‌یی، خاوەنی ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوەیە:
a - بە پێی یاسای رەگەزنامە، خەڵکی رۆژ‌هەڵاتی کوردستان بێت و تەمەنی ١٨ساڵی تێپەڕاندبێ.
b- بە بەردەوامی لە یەکێک له بواره‌کانی هەواڵنووسی، پەیامنێری، دیزاین، مۆنتاژ و دەنگهەڵگرتن لە رادیۆ و تەلەفزیۆن، وێنەگریی هەواڵ ، دیزاینی رۆژنامە و گۆڤار و رۆژنامەگەریی ئانلاین‌دا کار بکات. لانیکه‌م ئه‌زموونی دووساڵ کارکردنی له یه‌کێک له‌م بوارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هه‌بێت.
c- خوێندنی بواری رۆژنامەوانیی تەواو کردبێ یان بە هۆی کارەکەیەوە وەک رۆژنامەنووس ناسرابێ.
d- مانگانە ئابوونەی ئەندامەتی بە ئەنجومەن بدات.
e- لەگەڵ دەزگاکانی سەر بە دەستەڵات یان سێبەری دەستەڵاتی ئێران‌دا کار نەکات.
٣ – ئەندامی کاتی: ئەو ئەندامەیە کە وەک رۆژنامەنووس دەناسرێت، بەڵام لەم کارەدا جێگیر نەبووە. دوای تاقیکردنەوە و جێگیر بوون، دەبێت بە ئەندامی هه‌میشه‌یی و تا ئەو کاتە مافی دەنگ‌دانی نابێت.
مادەی سێزدەیەم- کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانە: یەکەم کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانە، ساڵێک دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌ن بە بەشداریی زیاتر لە نیوەی ئەندامان پێک دێت و بە هۆی گۆڕانکارییە خێراکانی جیهان و ناوچەکە، هەموو ساڵێ جارێک دووبارە دەبێتەوە.
تێبینی: پێویستە لانیکەم دوای تێپەڕینی ساڵێک و شەش مانگ بەسەر راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌ندا، دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ر هەل‌ومەرجی یەکەم کۆبوونەوەی گشتی بڕەخسێنێت.
مادەی چاردەیەم- کۆبوونەوەی گشتیی نائاسایی: کۆبوونەوەی گشتیی نائاسایی دوای یەکەم کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانە، لە هەر کاتێکی پێویستدا بە داخوازیی دوو لەسه‌ر سێی ئەندامان یان دوو لەسه‌ر سێی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەر یان کۆی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی چاو‌دێر پێک دێت.
تێبینی: کۆبوونەوەی گشتی، بەمجۆرە بەڕێوە دەچن کە بەتەمەنترین ئەندامی کۆبوونەوە، سەرۆکی کۆبوونەوەکه و جێگرەکەی و سکرتێری نووسین دەست نیشان دەکات. سەرۆک و جێگری سەرۆکی کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە تا کۆتایی بەڕێوە دەبەن. ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی گشتی لە لایەن سەرۆک و جێگر و سکرتێرەوە واژۆ ده‌کرێت.
مادەی پازدەیەم- دەستەڵاتی کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانە: ئەم کۆبوونەوەیە، گەورەترین دەستەڵاتی ئەنجومەنە. راپۆرتی کاری ساڵانەی دەستەی بەڕێوەبەر و دەستەی چاودێری دەبیسێت و لێیان دەپێچێتەوە. دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و چاودێران هەڵدەبژێرێتەوە. بە پەیڕەو و پڕۆگرام دادەچێتەوە و بە زۆربەی دەنگی بەشداربووان ده‌توانێ ئەنجومەنیش هەڵدەوەشێنێتەوە.
مادەی شازدەیەم- شێوازی بەشداری‌کردنی ئەندامانی دەرەوەی کوردستان لە چالاکیه‌کانی ئەنجومەن‌دا:
1- ئەندامانی دانیشتووی وڵاتانی دەرەوەی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی ناوەوە، ماف و ئەرکی وەک یەکیان دەبێت و ئەگەر نەتوانن راستەوخۆ لە کۆبوونەوەی گشتیی ساڵانە و نائاساییدا بەشداربن، بە ناردنی ئیمەیلێک بۆ دوو هاوڕێی باوەڕپێ‌کراویان لە کوردستان کە یەکەمیان وەک نوێنەر و دووهەمیان وەک شایەت سەیری دەکرێت، لە رێگەی نوێنەرەکەیانەوە بەشداربن.
2- مەرج نیە نوێنەرەکە ئەندامی ئەنجومەنیش بێت. ئەو نوێنەره ئەگەر ئەندام نەبێت، تەنیا پارێزەری مافەکانی ئەندامە دوورە دەستەکەیە و خۆی لە ئەنجومەن‌دا خاوەنی هیچ مافێک نیە. پێویستە ئیمەیلی نوێنەرایەتی‌کردنەکە بە واژۆی شایەتەوە پێشکەشی بەڕێوەبەرانی کۆبوونەوەی گشتی بکرێت.
3- ئەندامانی دەرەوەی کوردستان بە راسپاردەی دەستەی بەڕێوەبەر، بۆیان هەیە لە وڵاتانی دیکەدا لقی ئەنجومەن دابمەزرێنن و لە ژێر چاودێریی دەستەی بەڕێوەبەر و چاودێردا چالاک بن. پێویستە لقەکانی دەرەوەی کوردستان راپۆرتی هەموو دانیشتن و چالاکیەکانیان بە نووسین رەوانەی ناوەندی ئەنجومەن بکەن و راسپاردەکانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لەبەرچاو بگرن.
4- هەموو لقەکانی دەرەوەی کوردستان پێویستە راپۆرتی خۆیان بۆ کۆبوونەوەی گشتی ساڵانە ئامادە بکەن.
5- پێویسته ده‌سته‌ی بەڕێوەبەر هه‌وڵ بدات ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بتوانن له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به شێوه‌ی ئانلاین به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی بن.
مادەی حەڤدەیەم: دارایی و داهاتی ئەنجومەن: داهاتی سەرەتایی ئەنجومەن، لە ئابوونەی ئەندامان پێک دێت کە لە کۆتایی کۆنفڕانسی دامەزراندنەوە لە لایەن ئەندامانی هه‌میشه‌ییه‌وه دەدرێت و ئەنجومەن یارمەتیی بێ‌بەرانبەری هەموو لایەنێک جگە لە داگیرکەرانی کوردستان، وەردەگرێت.
تێبینی: بەشی دارایی ئەنجومەن لە ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر پێکدێت و لە ژێر چاودێریی دەستەی چاودێردا، کار ده‌کات. لقەکانی دەرەوەی ئەنجومەنیش پێویستە بە بەڵگەی پێویستەوە ناوەندی ئەنجومەن لە بارودۆخی دارایی لقەکان ئاگادار بکەنەوە.
ماده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌وڵ ده‌دات له یه‌که‌م ده‌رفه‌تدا ماڵپه‌ڕێک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی ئه‌نجومه‌ن دامه‌زرێنیت و له ده‌رفه‌تی پێویستدا هه‌ل بۆ بڵاکردنه‌وه‌ی گۆڤاری ئه‌نجومه‌ن بڕه‌خسێنێت.
ئه‌م په‌یڕه‌و و پڕۆگرامه له پێشه‌کیه‌ک و 18 ماده پێک هاتووه و وه‌ک یاسای کاری پێده‌کرێت وته‌نیا کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ده‌توانێت گۆڕانکاریی له‌م پێڕه‌و و پرۆگرامه‌دا بکات.