فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 ala u konfaransi lawan la hawler

دوای ئەوەی لە ڕۆژانی 16و17-3-2011 یەكەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی كورد لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان بەسترا و بڕیاردرا بوو كەدووەمین كۆنفرانس لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كورد…ستان بێتە بەستن. بۆیە لە رۆژی 15_17/3/2012، دوەمین كۆنفرانس لە ژێر ناوی “لەپێناو یەكگووتاریی نەتەوەیی لاوانی كورد”، بە ئامادەبوونی (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بە بەشدار بوونی لاوانی هەر چوار پارچەی كوردستان و لاوانی كوردی كازاخستان و نوێنەرانی لاوانی دەرەوە بەڕێوەچوو.

دوای سێ رۆژ لە گفتوگۆ كردن و دیراسەكردنی پرس ە نەتەوییەكان و كێشەكانی تایبەت بە لاوان و یەكخستنی یەكهەڵوێستی و یەكگووتاریی نەتەوەیی لاوانی كورد، بەسود وەرگرتن لەو گۆڕانكاریانەی كە ئێستا لە ناوچەكە لە ئارادان، لە ئەنجامنامەدا كۆنفرانس بڕیاری لەسەر ئەم خاڵەی خوارەوەدا:

1- پێویستە لاوانی كورد رووبەرووی ئەو مەترسی و هێرشانە ببنەوە كە دەكرێنە سەر هەر چوار پارچەی كوردستان.
2- سیاسەتی توانەوەی زمانی شیرینی كوردی بە دیالێكتە جیا جیاكانەوە، شەرمەزار دەكەین و پارێزگاری لە زمانی كوردی دەكەین.
3-بانگەشە كردنی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان بەبێ‌ جیاوازی بیرو بۆچوون و ئایدۆلۆژیا بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان لە پێناو بەدیهاتنی ( یەكێتی نەتەوەیی كورد).
4- بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان، پێویستە ڕێگەی ئاشتی و دیموكراتی و مەدەنیانە بگرینە بەر.
5-بۆ ئەوەی لاوانی كورد تێكۆشانی خۆیان پتەوتر بكەن، پێویستە فیدراسیۆنێكی لاوان دروست بكرێت.
6- داوا دەكەین هەموو زیندانیانی سیاسی لەتوركیا و سوریا و ئێران، كە بەهۆی كێشەی ڕەوای كوردەوە دەست بە سەر كراون، ئازاد بكرێن و لەناو ئەوانیشدا خەباتگێڕان و زۆر بەرێز (عەبدوڵا ئۆجەلان) سەرۆكی پەكەكە، و هەروەها ئەو هەڤاڵانەی كە لە كۆنفرانسی یەكەم لە شاری ئامەد لە لیژنەی ئامادەكاری بوون و ئێستا لە زینداندان بێنە ئازادكردن.
7- پێویستە ساڵانە كۆنفڕانسی نەتەوەیی لاوانی كورد و ڤیستیڤاڵی لاوانی كوردستان ئەنجام بدرێت و سێیەمین كۆنفڕانسی نەتەویی لاوانی كوردستان لە رۆژئاوای كوردستان ساز بكرێت، ئەگەر بارودۆخەكە لەباربوو.
8- پێویستە شەڕی “برا كوژی” بە هەر پاساوێك دووبارە نەبێتەوە و هەر لایەنێك دووبارەی بكاتەوە پێویستە لە لایەن هەموو لایەنەكانەوە، شەرمەزار بكرێت.
9- نەتەوەی كورد وەك هەموو نەتەوەكانی تری جیهان مافی بڕیاردانی چارەنوسی خۆی هەیە.
10- پێویستە “ئەزمونی حوكمڕانی باشوری كوردستان” بەرەو پێشەوە بەرین و لە هەر چوار پارچەی كوردستان پشتگیری و پشتیوانی بكەین و بەدەسكەوتێكی نەتەوەیی سەیر بكرێت.
11- لە بەرامبەر سیاسەتی جینۆسایدی سیاسی وكۆمەڵایەتی و ئابووری و هونەری و كەلتوری، پێویستە گەلی كورد تێكۆشان بكات و، ئەو كارەساتانەی كە لە ڕابردووشدا بە سەر گەلەكەماندا هاتوون، شەرمەزار و پڕۆتستۆ دەكەین.
12- پێویستە لە بوارەكانی ڕۆشنبیری و وێژەیی و هونەری، زمانی كوردی پێشبخرێت و دەوڵەمەند بكرێت .
13-لە بەرامبەر سیاسەتی تواندنەوەی زمانی شیرینی كوردی، پێویستە هەموو كورد بە شێوەزاری خۆی ئاخافتن بكات و هەوڵ بدرێت زمانێكی یەكگرتووی كوردیی بێتە ئاراوە.
14- لە بەرامبەر توندوتیژی دژ بە كچانی گەنج و هەموو ژنان بە بیانووی بەد ڕەوشتی و كڕینەوەی نامووس هەڵوێست وەردەگرین و لەم پێناوەدا تێكۆشان دەكەین.
15-دەخوازین سەرجەم ناوەندەكانی نێودەوڵەتی و بڕیار بەدەستانی جیهان، پرۆسەی ئەنفال و كیمیابارانی باشوری كوردستان (هەڵەبجە)، بە جینۆساید بناسن و رۆژی”16ی ئازار” بە ڕۆژی جینۆسایدی جیهانی بناسرێت.
16- كۆنفرانس پشگیری خۆی بۆ لاوانی كورد بۆ شۆرشی ئازادیخوازی رۆژئاوای كوردستان نیشاندا و پرۆتستۆی سیستمی حوكم و كارەكانی رژێمەكەی بەشار ئەسەد و هاوكارانی دەكات.
17- كۆنفرانس ئیدانەی تۆپبارانەكانی توركیا و ئێران بۆ سنورەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
18- ئاڵای كوردستان، ئاڵای نەتەوەیی كوردە و پێویستە هەموو لایەك رێزی لێبگرێت و لەسەروی ئاڵای حزبییەوە بێت.
19- كۆنفرانس سیاسەتی توندوتیژی و تۆقاندن لە هەمبەر رۆشنبیران و نووسەرانی كوردستان لەلایەن هەر لایەنێكەوە بێت، لە هەر چوار پارچەی كوردستان، پرۆتستۆ دەكات
20-ڕۆژی دووی ڕێبەندان کە ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانە لە مهاباد بەڕۆژێکی نەتەوەی دابنرێ
21-تەواوی خاڵەکانی ئەم ئەنجام نامەیە وەک پڕۆژیەکی لاوان پێشکەش بە کۆنگرەی نەتەوەی بکرێت-

22.سەرجەم رێكخراوەكان و ئەندامانی بەشدار لە كۆنفرانس، راسپێردران كە تەواوی بڕیارەكانی كۆنفرانس ببێتە كردەی رۆژانەیان و بێتە جێبەجێكردن

بژی كورد، بژی كوردستان
دووەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی كوردستان
هەولێر، 15_17\3\2012

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان