کۆماریخواز، ناوەندی راگەیاندن: کۆمار تی ڤی دەنگ و رەنگی ئازاد و حەقخوازانەی نەتەوەی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان ئەمرۆ رێکەۆتی ٢٠مارسی ٢٠١٢، لە نەۆرۆز و یەکەم رۆژی سالی نوێی ٢٧١٢ی کوردی، پەخشی بەرنامەکانی ئازمایشی خۆی دەستپێکرد، ناوەرۆکی پرۆگرامی ئازمایشی کۆمار تی ڤی لە سێ بەش و چەند کلیپ پێکهاتبوو، کە تێدا دەگەل پیرۆزبایی بە بۆنەی جێژنی نەۆرۆز و سالی تازە، ئاماژە بە چەند خالی پێوەندیدار بە سیاسەتی کاری کۆمار تی ڤی کرابوو. هەروەها لە بەشی سێهەم و درێژەی پروگرامی ئازمایشی کۆمار تی ڤی دا، کوورتەیەک لە هێلە سیاسی‌و گشتیەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بە مەبەستی ناساندنی ئیستێراتیژی و ئامانجی ئیستێراتیژی بزووتنەوە روو لە بیرورای گشتی خەلکی کوردستان، ئاراستە کرابوو. ئەمەی خووارەوە دەق و ناوەرۆکی پرۆگرامی ئازمایشی کۆمار تی ڤی‌یە، کە لە هاتبرد و کانالی کی.بی.سی، لەسەر شەپۆلی ١١٦٠٤،(H ) لە سەعات ١٥.٣٠ خوولەک بە کاتی ئوروپای ناوەندی بۆ ماوەی نیووکاتژمێر بەرنامەکانی ئازمایشی بلاۆ دەکاتەوە .
پیرۆزبایی بە بۆنەی نەۆرۆز
بەناویی خوودای گەۆرەو مەزن، هاۆنیشتیمانانی بەرێزو خۆشەویست شوورای هاۆ ئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان زۆر خۆی بە بەختەوەر دەزانێ کە لە سەرەتای دەستپێکی بەرنامەکانی ئازمایشی کۆمار تیفی دا، کە هاۆکاتە دەگەل دەستپێکی سالی نوێی کوردی و نەۆرۆزی پیرۆز، پر بەدل بە بۆنەی جێژنی نەۆرۆز و سالی تازەی ٢٧١٢کوردی، پیرۆزباییتان لێ بکا، هێوادارین سالی تازە سالێکی پر لە خۆشی و تەندروستی و بەرکەت وە سەرکەۆتن بێت بۆ گشت لایەکتان و جێژنی داهاتوومان، جێژنی وەدیهاتنی ئامانجی لە مێژینەی گەل و جێژنی دەستەبەربوونی ئامانجی ئیستێراتیژیکی نەتەوەییمان بێت. هەر بژین و سەرکەۆتووبن.
سیاسەتی کاری کۆمار تی ڤی:
کۆمار تی ڤی، یەکێک لە ئەمرازەکانی راگەیاندن و مێدیاتیکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستانە، بەلام کارکردی ئەم تلویزیۆنە، کارکردێکی راگەیاندنی ناحیزبی دەبێت کە هەموو کەسێک مافی بلاۆکردنەوەی بۆچوونەکانی تێدا پارێزراۆ دەبێت.
کۆمار تی ڤی، تلویزیۆنێکی بە تەواۆ ئازاد و حیرفەیی بۆ کاری راگەیاندن و مێدیاتیکی دەبێت و گشت روانگە فیکری و جێوازەکانی ناۆ کۆمەلگای مووزاییکی کوردستان بە بێ لەبەر چاۆگرتنی مەرام و ئایدیای سیاسی‌و ئایینی‌یان، بلاۆدەکاتەوە، و هەموو لایەک دەتوانن لەم تلویزیۆنەدا تەعبیر لە بیر و باوەری خۆیان بکەن.
سیاسەتی کاری لە کۆمار تی ڤی دا هەر وەک وێبسایتی کۆماریخوازان، سیاسەتی رەسمی بزووتنەوەی کۆماریخوازی نی‌یە، بۆیە هەموو ئەۆ بابەت و بەرنامانەی تێدا بلاۆ دەبنەوە تەعبیر لە سیاسەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی ناکەن و بە تەنیا بەشدارانی بابەت و بەرنامەکان بۆخۆیان بەرپرسن لە ناوەرۆکی گووتە و قسە و باسیان
کۆمار تی ڤی هەۆلدەدات تریبونی جێوازیەکان و ئاوێنەی تەواۆنمای جۆراۆجۆریەتی ناۆ کۆمەلگای کوردستان بێت‌و ئەمەش زۆر گرینگە بۆ یەکەمجار مێدیایەکی کوردی بێتە سەر ئەۆ باوەر و قەناعەتە کە دەکرێت تریبونی تەنیا جەمعێک نەبێت. لەسەر ئەۆ باوەرەش کە لە مەنشووری بزووتنەوەشدا هاتووە، دەکرێت کۆمار تی ڤی، تریبونی ئازادی هەموو ئەۆ دەنگانە بێ کە سانسۆر و کپ کراون.
کۆمار تی فی بۆ دەولەمەندکردنی ناوەرۆکی پرۆگرامەکانی، لە گشت بابەتگەلی پەیوەندیدار بە پرسی نەتەوەیی کورد، کە لە لایەن خەلکەوە بەدەستی بگات سوودوەردەگرێت و،هەربۆیەشە لە سەرەتای دەستپێکی وەشاندنی بەرنامەکانی ئازمایشی خۆیدا، داوا لە گشت لایەک دەکات کە بۆ دەۆلەمەند کردنی ئارشیویی کۆمار تی فی بەناردنی هەموو ئەۆ بەلگە و فیلمی پەیوەندیدار بە مێژوویی کۆمار و کورد و کوردستان و تەنانەت فیلمی دیبات و قسە و باسی چەند کەسی لەبارەی پرسی کورد و چۆنیەتی دۆزینەوەی رێگا حەللی ئاشتیانە و موومکین بۆ کێشەی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان، کۆمار تی فی بەناردنی بەلگە و فیلم و دۆکوومێنت، یارمەتی بفەرموون و کۆمار تی فی بە دەنگ و رەنگی ئازادی خۆتان رازاوەی بکەن.
پێناسەیەکی کوورت لەسەر بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
بۆ ئاگاداری ئێوە بەرێزان، بزوتنەوەی کۆماریخوازیی رۆژهەڵاتی کوردستان، بزوتنەوەیەکی تازەدامەزراۆ و کراوە و خاوەن پێکهاتەی رایه‌ڵكه‌یی کۆمەلایەتیە. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه لە پێناوی بەرۆژکردنەوەی بنچینه‌و بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆماری كوردستان و پێشەوای گەۆرەی کوردان قازی مەحەمەد، پێك هاتووه. بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، وەک بزوتنه‌وه‌یه‌كی نەتەوەیی خاوەنی پەیامی ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌سه‌ڵات و سەروەری سیاسی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد لە رۆژهەلاتی کوردستانە. ئه‌و بزوتنەوەیه ئاكامی خوێندنه‌وه‌ی خه‌سارناسانه له‌جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد له خۆرهەلاتی كوردستانه.
بزووتنەوەمان خاوەنی ستێراتیژی یەکدەنگی‌سازی لەپێناۆ دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی بۆ کوردی رۆژهەلاتی کوردستانە بۆیە لەم راستایەدا، هەۆلدان بۆ خوڵقاندن و ساغکردنەوەی یەکدەنگی و هاوده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاست و بناخه‌ی پاراستنی فره‌ڕه‌نگی و جۆراۆجۆریەتی كۆمه‌ڵگای كوردی،یکێک له خاڵه‌ستڕاتیژیه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌مان پێکدێنێ.
ئامانجی ستراتیژیکی بزووتنەوە، دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی ونەتەوەیی واتە مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و خۆبەرێوەبەری بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌رۆژهەڵاتی كوردستان به‌ئامانجی بزوتنه‌وه پێناسه‌ده‌كرێ. ئه‌و مافه له‌سه‌ر ئەساس و بنچینه‌ی ئەسلی “مافی دیاریكردنی چاره‌ی خۆنووسین لە شکلی موومکینی خۆێدا” دەستنیشان دەکرێت. ئەم ئەسلە، بەلە بەرچاۆگرتنی رێالیزمی سیاسی وە له‌چوارچێوه‌ی هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌مدا چه‌قده‌به‌ست. ( مەبەست لە شکڵی موومکین و گونجاو بۆ مافی‌دیاریکردنی چارەنووس، قۆستنەوەی دەرفەت و هه‌لومه‌رجی گونجاوه، کە ئەم هەلوومەرجە رەخسێنەری دەستەبەربوونی مافی چاره‌ی خۆنووسین دەبێ کە له یه‌كێك له‌و چوار شێوازنەدا پێناسە کراون. ئه‌و چوار شێوازه‌بریتین لە: خودگەردانی، ئوتۆنۆمی، فێدراڵی، وە سەربەخۆیی).
مێتۆد وە شێوازی خەباتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی. لە پێناو دابینکردنی ئامانجی ستڕاتیژیکی بزووتنەوە دا
خه‌باتی ئاشتیخوازانه و دوور له‌گرژی و رادیكاڵیزم، له‌مێتۆد و شێوازه‌كانی خەبات لە پێناوی دابین کردنی ئامانجی ستراتیژی بزوتنەوە به‌ئه‌ژمار دێ. لەم‌پەێوەندیەدا ئۆرگانیزەکردنی خەباتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، لەشکل‌و شێوازی خەباتی مەدەنی‌و نافەرمانی مەدەنی کە هەڵگری پەیامی مافخوازی و شووناسخوازی و مافی ده‌سه‌ڵاتی سیاسین، وەک شكڵ و شێوازەکانی خه‌باتی ئاشتیخوازانەی بزوتنه‌وه پێناسه ده کرێن.
بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌رێگای دیالۆگ و وتووێژ، دەگەل دەسەلاتی ناوەندی ئاماده‌یه، تابەلکوو له‌به‌ستێنێكی كراوه‌و مرۆڤانه‌دا داهێنه‌ری خه‌باتێكی تازه، بۆ لێکتێگەیشتن و پێگەیشتنی ئاشتیخوازانە بێ. بۆیە لەم راستایەدا بە مەبەستی نێشاندانی سیمای ئاشتیخوازی و گەیاندنی پەیامی ره‌واو مافخوازانه، له‌به‌رده‌م یارو نه‌یار دا، دروشمی روخان و نه‌مانی دەسەلاتی ناوەندی، له‌به‌رنامه‌ی كاری سیاسیی بزوتنه‌وە وەلادەنێ و تێدا ناگونجێنێ.
هەڵوێستی بزوتنەوە به‌رامبه‌ر به‌سیستمی حیزبیی کوردستانی و ئۆپۆزیسیۆنی کورد له رۆژهەڵاتی كوردستان
بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، خۆی بە دژبه‌ر، جێگره‌وه و ئاڵترناتیڤی هیچ حیزب و رێکخراوه‌یەکی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نازانێ و هه‌موو لایه‌نه‌كان وەک دۆست و هاوخه‌بات دەنرخێنێ و بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی سەروەری سیاسیی هه‌موویان به‌هاوكار و هاۆرێیانی سەمیمی خەباتی سەروەریسازی پێناسه‌ده‌كات. هەربۆیەشە لە سه‌ره‌تای راگه‌یاندن و ئاشكراكردنی تێكۆشان و كرده‌ی سیاسیی‌دا، دەستی دۆستی‌و هاوکاری بۆ لای سه‌رجه‌م حیزب و رێكخراوه‌كان درێژ ده‌كات و له‌چوارچێوه‌ی پەێرەۆکردنی سیاسەتی دامه‌زراندنی پێوه‌ندی دۆستانەو په‌ته‌و و هاوتا، له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رە سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، بزوتنه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌گرێ. له‌ئاستی كوردستانی گه‌وره‌دا و له‌گه‌ڵ پارت و رێكخراوەکانی پارچه‌كانی دیكه‌دا، له‌پێوه‌ندی و هاوكاریدا ده‌بێ، به‌ڵام قورسایی كار و تێكۆشان و پێوه‌ندییه‌كانی بزووتنەوە بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تەرخان دەکرێ. دیارە بۆ سه‌رخستنی بیرۆكه‌ی خاوەن پرۆژە، لەپێناۆ كۆكردنه‌وه‌ی رێكخراو و پارته‌سیاسییه‌كان، ئاماده‌ی هاوكاری به‌كرده‌وه دەبێ و له‌ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌دا ده‌بێ، كه‌بۆ خوڵقاندنی به‌ستێنی گوونجاۆ بۆ تێكۆشانی هاوبه‌ش هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.
هاۆنیشتیمانانی بەرێز و خۆشەویست، کانالی کۆمار تیفی بە کانالی خۆتان بزانن و بۆ بەشداریتان لە بەرنامەکانی رۆژانەو سوودوەرگرتن لەم تریبوونە کۆماریەدا، تکایە دەگەل دەستەی کارگێری کۆمار تیفی ، بەم ئادرەس ئیم‌یل و تەلەفوونە پەێوەندی بگرن.
ئیمێل: This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
تەلەفوون: 0034 918168490
ناوەندی راگەیاندنی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوتدستان