فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

adham brzani

رووداو- هەولێر
ئەدهەم بارزانی، دەڵێ "ئەوانەی ئێستا حاکمی بەغدان لەوە بچوکترن شانسیان تاقی بکەنەوە و ئێف 16 و هەموو ئێفەکانی پێشوتر هیچیان پێنەکرا".

ئەدهەم بارزانی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای وتارەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیجی فەیسبوکی تایبەت بەخۆی نووسیویەتی "ئەوانەی ئێستا حاکمی بەغدان لەوە بچوکترن شانسی خۆیان تاقیبکەنەوە و ئێف 16 و هەموو ئێفەکانی پێشوتر هیچیان پێنەکرا؟".

ئەدهەم بارزانی دەڵێ "ئێمەی کورد چۆکمان بۆ عوسمانییەکان، شاهی شاهان، لیوای یەرموکی حافز ئەسەد، مەلیکەکان، عەبدەکان کەریم و سەلام و رەحمان و ئەحمەد بەکر و سەدام حوسێنیان دانەداوە".

 هەروەها نووسیویەتی "وێرانکردنی 5000 گوندی کوردستان، ئەنفالکردنی 195000 کورد، مەقابری جەماعی و کیمیابارانی هەڵەبجە و ئیعدامکردنی هەزاران لە ڕوڵەی شۆڕشگێری کورد نەیانتوانی کورد لەناو ببن و ئێمەمان لە مافە ڕەوایەکانمان پاشگەزبکەنەوە و هەر بەرەو پێشچووین و ئەچین و ئەوانیش بە تێکڕای بەرەو زبڵدانی مێژوو چوون".

ئەدهەم بارزانی دەڵێ "گومانی تێدانیە ئەوانەی ئێستا حاکمی بەغدان لەوە بچوکترن شانسی خۆیان تاقیبکەنەوە و ئێف 16 و هەموو ئێفەکانی پێشوتر هیچیان پێنەکرا".هەروەها ئومێدەوارە "لەم عەقلیەتە شۆفینیەی ساڵی 1921 پاشگەز ببنەوە، تا وەک ئەوانەی پێشوتر بەرەو زبڵدانی مێژوو نەچن".

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان