فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

peshangai kteb

ساکار عەبدوڵڵازاده

رووداو- هەولێر

سبەی حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب به بەشداری زیاتر له 12 وڵات، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

ئەمرۆ یەکشەممه، له‌ هۆڵی به‌رِێوه‌چوونی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ده‌زگای مه‌دای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی و وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رِۆژنامه‌وانیدا رایانگەیاند "به چاودێری سەرۆکی هەرێمی کوردستان له رۆژانی 2-11/04/2012 حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب له هەولێر بەڕێوە دەچێت".

ڤیان یوسف، بەڕێوەبەری گشتی لاوان لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە به (رووداو)ی راگەیاند "سبەی دووشەممه کاژێر 11، به ئامادە بوونی دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و به ئامادەبوونی نوێنەرانی رۆشنبیری و راگەیاندنی زیاتر له 12 وڵات، پێشانگاکە دەکرێتەوە".

له کۆی 330 دەزگای چاپەمەنی بەشدار لەو پێشانگایه، تەنیا 32 چاپەمەنی کوردی لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان بەشداریان کردووە.

ئازاد دارتاش، بەڕێوەبەری پەیوەندیه گشتییەکانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم بارەوە به (رووداو)ی راگەیاند "چاپەمەنییه کوردیەکان تەنها 10% رێژەی بەشداربووانی ئەم پێشانگایه پێک دەهێنن. پێویست بوو رێژەی بەشداری چاپەمەنیه کوردیەکان زۆر لەوە زیاتر با. به تایبەت که له رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان هیچ دەزگایەکی چاپەمەنی بەشداری نەکردووه".

بڕیار وایه سبەی لە میانەی کردنەوەی حەوتەمین پێشانگای کتێبدا، چەندین چالاکی موزیکی و نمایشی هونەری بەڕێوە بچێت.

هەر سبەی دوو پێشانگای شێوەکاری و فتۆگرافی لە شوێنی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەکرێتەوە، جگه لەوەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چوار كۆرِ بۆ نووسه‌ر و رِۆشنبیرانی كورد ساز ده‌دات.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان