رووداو-واشنتن
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كۆببێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه یاوه‌رى سه‌فه‌ره‌كه‌ى بارزانییه بۆ ده‌ره‌وه له واشتنه‌وه به ماڵپه‌ڕى (رووداو)ى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، به‌رێز مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ به‌رێز باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه".
هه‌فته‌ى رابردوو بارزانى و به یاوه‌رى شاندێك، كه پێكهاتوون له مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى ئاژانسى پاراستنى هه‌رێمى كوردستان، د.فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، د.ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و هێرش موحه‌ڕه‌م، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى بوڵگاریاى كرد، ئێستاش وه‌فده‌كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ى بارزانى بۆ ئه‌مریكا دواى سه‌ردانه‌كه‌ى جۆزێف بایدن، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كوردستان له مانگى 11ى ساڵى رابردوو دێت، كه له‌و سه‌ردانه‌دا داوه‌تى بارزانى كردبوو بۆ ئه‌مریكا.