فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

جێرارد دێپرێز ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا کە هاوکات سەرۆکی گرووپی "دۆستانی ئێرانی ئازاد"ە، بەییانامەیەکی بە واژووی ۲٦٥ پەرلەمانی ئەوروپا ئامادە کردووە، تێیدا پرۆتستۆی ئەو پێشێلکارییانە دەکات کە لە ئێران بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ دەکرێت.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە،"لەچوار ساڵی یەکەمی سەرۆکایەتی حەسەن ڕۆحانی، ٣٠٠٠ کەس لە ئێران لە سێدارە دراوون بەو هۆکارە ڕۆحانی ناتوانێت چاکسازی لە مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە بکات"
بەیاننامەکە ئاماژە بە دوایین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات، کە نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناتوانن بەشداری ئەو پرۆسەیە بکەن و ئەمەش ئازادی و دادپەروەی نییە.
لە بەیاننامەی ئەو ۲٦٥ پەرلەمانتارە باس لە "مستەفا پورمحەمەدی"وەزیری داد ئێران لە کابینەکەی ڕۆحانی دەکات، کە ناوبراو لە ڕووداوی لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ۱۹۸۸ کە بە "ئەنجومەنی مەرگ" ناسراوە، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ژنان ناتوانن خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە و دادوەر بپاڵێون، لەژێر فشاری باڵاپۆشی بە زۆر، چالاکوانانی مافەکانی ژنان ڕووبەڕووی زیندان دەبنەوە.


پەرلەمانتارانی ئەوروپا نیگەرانن لە خراپی ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکەدا، دەستوەردانی لە کاروباری وڵاتانی دراوسێی و پێشێلکاری و چالاکییەکانی سوپای پازداران لە سووریا و عێراق، لەکاتێکدا ئەو سوپایە لە نێو لیستی ڕەشی دەوڵەتانی جیهاندایە.
لە بەیاننامەی ئەو پەرلەمانتارانەدا هاتووە کە داوا لە کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ و ئەنجومەنی باڵای مافەکانی دەکات، کە ئەنجومەنێک بۆ ئەو پێشێلکاری و سزای لە سێدارەدانی ئێران پێکبهێنن، وڵاتانی ئەوروپا فشار بخەنە سەر ئێران و مەرج لەسەر ئەو وڵاتە دابنێن تاوەک ئەو وڵاتە پابەندی مافەکانی مرۆڤ بێت، سزای لە سێدارەدان ڕابگرێت و مافەکانی مرۆڤ و ژنان دەستەبەر بکات. هاوکات دوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات پرۆتستۆی ئەو پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ بکەن لە ئێران.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان