فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


یەکێک لە دێرینترین زیندانیانی سیاسی کورد بۆ بەندی سیاسی زیندانی یەزد گوازرایەوە.

والی درودی، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی شاری یەزد لە زیندانی کراوەوە بۆ زیندانی داخراو راگوێزرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە لە فەیسبووکی شەخسی خۆیدا نووسیوویەتی:"لە گواستنەوەی من بۆ زیندانی کراوە پەشیمان بوونەتەوە".

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە ڕادەگەیەنێت:" ئەو هەوڵە لە سەر بڕیاری وەزارەتی ئیتلاعات دراوە".

والی درودی پاش بانگهێشت کردن بۆ زیندانی شاری یەزد، بۆ بەندی سیاسی ئەو زیندانە گوازرایەوە.

زیندانی "کراوە" بە زیندانێک دەوترێ، کە تاکی زیندانی بەبێ پاراستن و مەئمووری چاوەدێری ماوەی زیندانییەکەی خۆی لەوێدا خەرێکی کارە و مافی چوونە دەرەوەی زیندانی نییە و شەوانە لە نزیکترین شوێنێک کە بۆی دیاری کراوە دەحەوێتەوە.

زیندانی "داخراو" بە زیندانێک دەڵێن: کە چوار دەوری بە بۆرجی نیگەهبانی لە دەرەوە و ناوەوە گیراوە، لەو جۆرە زیندانەدا، زیندانیان شەوانە لە شوێنی حەوانەی تایبەت یان گرووپەکان ڕادەگیرێن.


پاش داوا بەردەوامەکانی والی درودی و بنەماڵەی بۆ بەدواداچوونی حوکمەکەی، لە ئاکامدا کۆمیسیونی لێبوردنی دەزگای قەزایی بە کەم کردنەوەی حوکمی زیندانی والی درودی ڕەزامەندی دەربڕی.

والی درودی پاش ١٨ ساڵ زیندانی لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٩٣ هەشت ڕۆژ مورخەسی پێدرا.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە زیندانی هەتا هەتایی مەحکووم کراوە.

ئەو زیندانییە کوردە خەڵکی گوندی "چرۆسانە"ی سەر بە شاری کامیاران، یەکێک لە زیندانیانی دەیەی ٦٠ی هەتاوییە، ساڵی ١٣٧٢ لە زیندان ئازاد کرا و دواتر لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاویدا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە.

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان