فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

 

سه‌رۆك بارزانی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند، عێراق شكستی هێناوه‌ له‌وه‌ی بتوانێت كوردستان وه‌كو هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ قه‌بووڵ بكات و زیاتر له‌ 4500 گوندی وێران كرد، وێڕای پرۆسه‌ی ته‌عریبكردن، گه‌لی كوردی ئه‌نفال كرد و به‌ چه‌كی كیمیاییش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی بۆردوومان كرد.


بارزانی له‌ باره‌ی پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراقیشه‌وه‌ روونی كرده‌وه‌، له‌ دوای 2003، حكوومه‌تی عێراق، نزیكه‌ی 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه‌، كه‌ زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق ده‌نگی پێداوه‌، هاوكات سووننه‌ و كوردیش په‌راوێزخراون.

سه‌رۆك بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه‌، كورد هه‌وڵی زۆریداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێكی فیدرالی له‌ عێراق بنیات بنرێت و له‌ 2004 رێژه‌ی كورد له‌ سوپای عێراق 40% بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و رێژه‌یه‌ سفره‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ند جارێك رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر عێراق له‌ پێشێلكردنی ده‌ستوور به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نابێت له‌ عێراق.

سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان گونجاو نییه‌، بارزانی رایگه‌یاند، با ئه‌وان پێشنیازی كاتێكی گونجاو بكه‌ن و به‌دیله‌كانییان بخه‌نه‌ڕوو.

بارزانی راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی داوای دواخستنی ریفراندۆم ده‌كه‌ن هیچ به‌دیل و ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی به‌هێزتریان نییه‌، با داوای دواخستنی ریفراندۆم نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئێمه‌ دوای ناخه‌ین.

لە كۆبوونەوەی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشی ئەیلول رۆڵی سەرەكیان بینی، لە ئاراستەكردن و ھاندان و بەرزكردنەوەی مەعنەویاتی خەڵك، ھەندێك لە مامۆستایان شەھیدیش بوون، داواتان لێ دەكەم ئەو رۆڵەی لە شۆڕشی ئەیلول بینوتانە بۆ سەربەخۆی كوردستانیش ئەو رۆڵە ببینن، ئەگەر تەماشای مێژوو بكەین ھەموو رێبەرەكانمان پیاوی ئاینی بوون، ھەر لە شێخ عەبدوڵڵای نەھری تا دەگاتە شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و شێخ ئەحمەدی بارزانی و شێخ مەحموودی حەفید و شێخ سەعیدی پیران و سەید عەلی رەزا و پێشەوا قازی، من ھەمیشە قەناعەتێكی تەواوم ھەیە كە ئاین و نیشتمان لێك جیا ناكرێنەوە و تەواوكەری یەكترن، بەشێكی زۆری ئەو خەباتە دەكەوێتە سەر شانی ئێوەی بەڕێز، دەبێ ئەو خەڵكە تێبگەیەنن و پێبگەیەنن".

سەرۆك بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "ئەوانەی ئێش و ئازاری ژێردەستەیی و ئەنفال و كیمیاباران و دەربەدەریان دیوە، ئەوان نرخی ئازادی دەزانن".

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گوتی: "ریفراندۆم ھی تاكە كەس نییە و ھی ھەموو تاكێكی كوردستان و حزبێكی كوردستانە، ئەوانەی رۆژی 7 حوزەیران ئەو بڕیارەیاندا، سەروەرییەكی گەورەیان بۆ خۆیان تۆماركرد لە مێژووی كورد و كوردستان".

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان