فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دۆزگەری شاری تاران ڕوو لە زیندانی مانگرتوو لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕایگەیاند: دەزگای قەزایی تەسلیمی داخوازی زیندانییەکان نابێت و هەوڵەکانی ئەوان شکستی خواردووە.

عەباس جەعفەری ئابادی بە ئاماژە کردن بە مانگرتنی زیندانییانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕایگەیاند: دەزگای قەزایی تەسلیمی داخوازییەکانی ئەوان نابێت و سزای ئەو زیندانییە دەبێ جێبەجی بکرێت.

ئەو بەرپرسە قەزاییە هەروەها ڕایگەیاند: بڕیار نییە ئێمە بچینە ژێر کاریگەری مانگرتنی هێندێک لە زیندانییەکان.

لە سی حەوتووی ڕابردوودا، ١٩ کەس لە زیندانییانی سیاسیی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە هەمبەر گواستنەوەیان بۆ سالۆنی ١٠ وەکوو ناڕەزایەتی دەربڕینێک لە هەمبەر ئەو بڕیارە نزیکەی ٢٢ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.

زیندانییانی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج چەند جارێک بە نیشانەی ناڕەزایەتی و لەبەرچاو نەگرتنی یاسا نێونەتەوەییەکان بۆ جیاکردنەوەی زیندانییەکان بە پێی تاوانەکان، بێبەری کردن لە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکانیان،
بارودۆخی نالەباری زیندان و هەڵسووکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی زیندان دەستیان داوەتە مانگرتن.

هەر لەوە پەیوەندییەدا، جێگری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناڕەراست و باکووری ئافریقا ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، بارودۆخی زیندانییانی ڕەجایی شاری کەرەجی بە نموونەی هەڵسووکەوتی بێڕەحمانە و نامرۆڤانە لە قەڵەم دا.

"ماگدلنا مەغربی"، جێگری بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئافریقای لێبوردنی نێونەتەوەیی، لە پەیوەندیی لەگەڵ مانگرتنی ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسیی ڕەجایی شاری کەرەج ڕایگەیاند: "ئەو ڕووداوە مایەی سەرشۆڕیە و بارودۆخی زیندانییەک ئەوەندە نالەبار بێت کە زیندانییان هەست بکەن بۆ لەبەرچاو گرتنی سەرەتایی‌ترین ستانداردەکانی پاراستنی کەرامەتی مرۆڤەکان دەست بدەنە مانگرتن لە خواردن.

محەممەد مەردانی، بەرپرسی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە سەر بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەی زیندانەکان ٥٣ زیندانی سالۆنی ١٢ بەندی ٤ی بۆ سالۆنی ١٠ ئەو زیندانە گوازتووەتەوە.

ئەو بڕیارە لەگەڵ دژکردەوە زیندانییان بەڕەوڕوو بووەوە و زیندانییەکان ڕایانگەیاندووە، لە ئەگەری گواستنەوەی زۆرەملێیان مان لە خواردن دەگرن.
هەنووکە ١٩ کەس لە زیندانییانی سیاسیی ڕەجایی شاری کەرەج مانیان لە خواردن گرتووە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان