فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان نامەیەکی لەسەر ڕیفراندۆم ئاراستەى نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و داوای لێکردوون لە ڕێگەى لیژنەیەکەوە چاودێرى ڕیفراندۆم بکەن.

ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە، "ئێمە لە ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان، بانگەواز دەکەین بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان تا بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆ لە ئەستۆ بگرن بۆ چاودێری کردن و سەرپەرشتی کردنی ڕیفراندۆم کە تیایدا خەڵکی کوردستان ئازادانە بتوانن دەنگ بدەن بەوەی دەیانەوێت لەچوارچێوەی عیراقدا بمێننەوە یان جیاببەوە".

ئەوەش هاتووە ، " داوا دەکەین لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی ڕایگەیەنێت کە ئامادەن چاودێری و سەرپەرشتی پڕۆسەی ڕیفراندۆمەکە بکەن و لیژنەیەک لە پسپۆڕان پێک بێنن بۆ سەرپەرشتی کردنی پڕۆسەی دەنگدانەکەو ئاشکراکردنی ئەنجامەکەی".

ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان داواشی کردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتی پاراستنی خەڵکی کوردستان لە ئەستۆ بگرێت دژی ھەر توندوتیژی و ھەڕەشەیەکی حکومەتی عیراق و دەوڵەتانی دراوسێ.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمە پێمان وایە کە باشترین بژاردە بۆ ھەرێمی کوردستانی عێراق جیابوونەوەیە لە عێراق، چونکە ئەم حکومەتە ھەمان ناسنامەی باڵادەستی عەرەبی ھەڵگرتووە و ھەڵوێست و کردارەکانیان نەگۆڕاوە و ھەمان ڕەفتاری ڕژێمەکانی پێشوی عێراق دەکەن کە خەڵکی کوردیان دەچەوساندەوە. باشترین ڕێگاچارەی ئەم کێشەیەش بریتییە لە ماف دان بە خەڵکی کوردستان تا ڕیفراندۆم بکەن و ڕێگەیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی خواستی خۆیان بخەنە ڕوو ئاخۆ دەیانەوێت سەربەخۆبن یان نا.

ئەوەشیان لە نامەکەدا داواکردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاربکەن لەسەر بڕیاری خەڵکی کوردستان و فشاربخەنە سەر حزبە سیاسیەکان و حکومەتی عێراق تا کار بە بڕیاری خەڵکەکە بکەن.

لە نامەکەدا ئەوەش هاتووە ، "داوا دەکەین نەتەوە یەکگرتووەکان کونگرەیەکی نیودەوڵەتی ببەستێ بۆ گفتوگۆ و سەلماندنی مافی ڕیفراندوم و سەربەخۆیی و کێشەی کورد".

لەکۆتایی نامەکەشدا هاتووە "ھەربۆیە، ئێوە ئەرکێکی سەرەکیتان لە ئەستۆیە بە وەڵام دانەوەی ئەو بارودۆخە ناجێگیرەی کوردستان و ھیوادارین ڕەزامەندی بدەن لەسەر ئەم داواکاریانەی سەرەوە".

ڕۆژی ٧ ی حوزەیران جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، لایەنە سیاسیەکانی دیکەی هەرێم لەگەڵ بارزانیدا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلول ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجام بدرێت و ئەنجوومەنێکی باڵاش بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پێکهێنرا لە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان