فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وڵاتی ئیسرائیل لە بارەی بەشداریی بەرچاوی ڕێژیمی ئێران لە سووریه هۆشداری داوە و هەڕەشەی کردووە یەک لایەنە ‌هێرشی نیزامی دژی ئەو ڕێژیمە ئەنجام دەدات.

دوای ئەوەیکە "ناتانیاهوو" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی مۆسکۆی کرد، لە بارەی بەشداریی بەهێزی ڕێژیمی ئێران لە سووریه نیگەرانیی خۆی دەربڕی و هەڕەشەی هێرشی نیزامی بۆ سەر هێزەکانی ئێران لە خاکی سووریه کرد.

"لیبێرمەن" وەزیری بەرگریی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە: "بینەری بەشداری بێدەنگانەی ئێران لە سووریه نابین" و ئیسرائیل تەنیا پشت بە هێزی نیزامیی خۆی دەبەستێت.

ئەو بەرپرسە نیزامییەی ئیسرائیل هەروەها باسی لەوە کردووە، ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای سپای پاسدارانەوە هەوڵ دەدات، هەتا بە دامەزراندنی بنکەی ئاسمانی و دەریایی لە دەورووبەری ئێمەدا شتێکی تازە لە ناوچەکەدا دروست بکات، بەڵام ئیسرائیل ئەوە قەبووڵ ناکات.

لەو پێوەندییەدا ناتانیاهۆ باسی لەوە کردووە هەموو ڕێگاکان بۆ ناسەقامگیریی حزووری نیزامیی ڕێژیمی ئێران و دەست و پێوەندییەکان لە سووریه دەگرینە بەر.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دیدار لەگەڵ پووتین لە بارەی کێشە خولقاندنەکانی ڕێژیمی ئێران جەختی کرووەتەوە، لە هەر جێگایەک داعش چووەتە دەرەوە ڕێژیمی ئێران جێگای گرتووەتەوە.

بەرپرسانی ئیسرائیلی پێشتریش چەندین جار لە سەقامگیری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سووریە ڕەخنەیان گرتبوو و لە دروستبوونی "بەرەیەکی نوێ" دژی وڵاتی ئیسرائیل لە گوڵان لە لایەن ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵا نیگەرانی خۆیان دەربڕی بوو.

به‌رپرسی "مووساد" پێشتریش باسی لەوە کردبوو ڕێژیمی ئێران له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست له ئاژاوەنانه‌وه ‌و پاڵپشتی کردنی گرووپه تێرۆریستییه‌کان ڕۆڵی سه‌ره‌کیی هه‌یه و به‌ به‌رده‌وامی له هه‌وڵ دایه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه‌که‌دا به‌ربڵاوتر بکاتەوە.

ڕێژیمی ئێران پشتیوانی سەرەکی ڕێژیمی ئەسەدە و ئەو ڕێژیمە بە هەموو شێوەیەک یارمەتی ڕێژیمی بەشار ئەسەد دەدات.

هەروەها ڕێژیمی ئێران سەرەکیترین وڵاتی جیهانە که پشتیوانی لە تێرۆریزم و گرووپە تێرۆریستییەکان دەکات.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان