فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە ناوچەی سنووری مەریوان تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی پینجشەممە ٢ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی سنووری"شلێر" لە نێوان گوندەکانی"باریکەدەر" و "هەنجیران" دەکەونە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە.

هەواڵنێری کوردپا، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە ڕایگەیاند: هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە.

ئەو سەرچاوە، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتیی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی"ئەمیر" خەڵکی شاری سەقز بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە، لەو ڕووداوەدا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی دەستیان بە سەر کەلوپەلی ١٥ کۆڵبەری کورد گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانان، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتیی، بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ، ماشینی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی "نێژاد محەممەدی" خەڵکی گوندی "کێلە"یان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

لەو ڕووداوەدا، ئەو لاوە کوردە ٤ گوللەی بەرکەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.
ئەو لاوە کوردە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە، بۆ ناوەندە دەرمانی شاری سنە گواستراوتەوە.


١٣٩٦/٠٦/٠٤ - ٢٦-٠٨-٢٠١٧ 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان