فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن دوێنێ پێنجشەممە بڵاوی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە گرووپێکی تیرۆیستیی حەوت کەسیی سەر بە ئێران دەستگیر بکەن.

ماڵپەڕی (ئەلعەرەبییە) بە پشتبەستن بە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن بڵاوی کردووەتەوە ئەو گرووپە تیرۆریستییە لەلایەن کەسێکەوە ڕێبەری کراوە کە تاوانبارە و پەنای بردووەتە بەر ئێران.

ئەو گرووپە لەلایەن عەلی ئەعمەد داوود تەمەن 31 ساڵەوە ڕێبەری کراوە و گرووپە ناوی (سەرایا ئەلئەشتەر)ە.

حکوومەتی بەحرێن بەهۆی هەوڵە تیرۆریستییەکان، مافی هاووڵاتیبوونی لە عەلی ئەحمەد داوود سەندووەتەوە.

ئەو کەسە بە تۆمەتی دەست تێدابوون لە چەند هەوڵی تیرۆریستی دوو بار حوکم دراوە و جاڕێک حوکمی هەتاهەتایی و جارێکیش بە 15 ساڵ بەندکردن مەحکووم کراوە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی بەحرێندا هاتووە "عەلی ئەحمەد داوود بە کوشتنی چەند چەکداری پۆلیس تاوانبارە و لەگەڵ کەسێک بەناوی (مورتەزا سەندی)ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران پەیوەندیی هەیە.

وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن ئاماژەی بەوەش کردووە حەوت کەس لەو گرووپە تیرۆریستییە کە یەکیان ژنە، دەستگیر کراون و ئەوانی دیکەش لەژیر جاودێری دان و لە کاتی دەستگیرکردنیاندا کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی و مادەی تەقینەوەیان لە گوندەکانی "دەمستان کرزکان، مالکیە و دارکلیب" پێوە گیراوە کە بۆ بۆ سازکردنی بۆمبی دەستی کەڵکیان لی وەرگرتوون


١٣٩٦/٠٦/٠٤ - ٢٦-٠٨-٢٠١٧

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان