فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدوڵ ڕەحمان ئەل ثانی وتی وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییە سیاسییەکانی کەنداو بەڵام هیچ ئاماژەیەک لە سعودیە و وڵاتانی دیکەوە نابینێت کە کراوە بن لەبەردەم نێوەندگیرییەکاندا.

کوەیت ڕۆڵی نێوەندگیری دەبینێت لە ناکۆکییەکانی وڵاتانی کەنداودا و هەوڵ دەدات چارەسەرێک بدۆزێتەوە بۆ ناکۆکییەکانی نێوان قەتەڕ و چوار وڵاتە عەرەبییەکە کە زیانی گەیاندووە بە کارەکان و هەروەها ڕێگە پێنەدانی هەزاران هاوڵاتی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو بۆ گەشتکردن.

لە پێنجی مانگی شەشدا سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتبارییان کرد.

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ بۆ ئیمارات و قەتەڕ هیچ ئاماژەیەکی نەدا لەسەر کەمبوونەوەی گرژییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداوی عەرەبی.

شێخ محەمەد وتی " قەتەڕ هێشتا بەردەوام لە هەڵوێستەکەی خۆی و ئەم ناکۆکییانە تەنها بەڕێگەی گفتوگۆکردن چارەسەر دەبن."

شێخ محەمەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی سێرجی لاڤرۆڤ وتی " هەوڵەکانی کوەیت و ناردنی پەیامەکان لەلایەن ئەمیری کوەیت بۆ هەموو لایەنەکانی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کە تیایاندا داوا دەکات گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و بێ مەرج ئەنجام بدرێت، تەنها وڵات کە وەڵامی پەیامەکانی دابێتەوە قەتەڕە، لەبەرامبەردا هیچ کام لە چوار وڵاتەکە وەڵامی پەیامەکانیان نەداوەتەوە و وا دیارە نایانەوێت وەڵام بدەنەوە هەوڵەکانی کوەیت و هەر وڵاتێکی دیکەی هاوڕێ پشت گوێ بخەن."

لەبەرامبەردا یوسف عەتیبەی باڵیۆزی ئیمارات لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری ئەتلانتیک وتی وڵاتەکەی کاتێک گفتوگۆ لەگەڵ قەتەڕدا دەکات کە قەتەڕ لەپێشدا مەرج دانەنێت.

شێخ محەمەد وتی قەتەڕ بەنیازە بازرگانی لەگەڵ ڕوسیادا بکات و چیتر پشت نابەستێت بە وڵاتانی دراوسێوە بۆ پشتیوانیکردنی داراییەکەی یاخوود گرەنتی پاکی خواردنەکەی.

لاڤرۆڤیش وتی ئەگەر گفتوگۆکان دەست پێبکەن ئەوا ڕوسیا ئامادەیە بەشداری بکات لە نێوەندگیرییەکاندا و لە بەرژەوەندیی ڕوسیادایە کە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو یەکگرتوو و بەهێز بن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

31/8/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان