فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پێش نێوەڕۆی رۆژی پێنج‌شەممە ٩ی خەرمانان بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی شاری بانە سەبارەت بە هەڵبژرادنی شارەداری نوێ ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خەڵکی شار بانە بە گردبوونەوەی نارەزایەتیی لە بەردەم بینای شارەداری خوازیاری ئەوە بوون کە شارەداری پێشووی ئەو شارە، بە ناوی بابەک رۆستەم‌پوور وەکوو سەرۆکی شارەوانیی درێژە بە کارەکانی خۆی بدا.
خەڵکی بانە لەسەر ئەو باوەڕەن کە لە ماوەی سەرۆکایەتی بابەک رۆستەم‌پوور شاری بانە لە رووی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەوە پێشکەوتنی بە خۆی بینیوە.
ئەم نارەزایەتی دەربڕینە بۆ هەڵبژاردنی کەسێکی دیکە بەناوی وریا وسوقی دەگەڕیتەوە بەڵام خۆپێشاندەرانی بانەیی داواکارن کە هەر شارەداری پێشوو لە سەر کار بمێنێتەوە.
لە دوایین دانیشتنی ئەندامانی شوڕای شاری بانە بۆ هەڵبژاردنی شارەدار، زۆرینەی ئەندامانی شورای شار کە لە حەوت کەس پێک ھاتوون سێ دەنگیان بە بابەک رۆستەم‌پوور داوە و چوار دەنگی دیکە بە وریا وسوقی دراوە.
هەر بۆیە ئەمەش نارەزایەتی بەشێک لە خەڵکی شاری بانەی لێکەوتەوە.
خۆپێشاندەران بە واژۆکردنی تۆمارێک داواکارن کە شارەداری پێشوو، دەرفەتی دووبارەی پێ‌بدرێت و بتوانێ پرۆژە ئاوەدانییەکانی بە ئەنجام بگەێنێت.

1/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان