فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بە خاڵە لاوازەکانی ڕێککەوتنی ناوکەیی و بەردەوامی ئێران لە سەرپیچی کردن دەکات، هاوکات ئاشکراشی دەکات کە ئێران سەرپێچی کردووە لە ساز کردنی ئاوی قورس، سەرپیچییەکان کەم بن یا زۆر، کۆماری ئیسلامی دەبێ سزا بدرێ و گەمارۆدان باشترین سزایە.

نیکی هێلی، نوێنەری واشنتۆن لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دوێنێ لە پانێڵێکدا کە لەلایەن ئەنستیتۆی "ئینترپرایز" بەڕێوەچوو، باسی لەوە کردووە کە ئێران لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا سەرپیچی بچووک و گەورەی هەبووە، بۆ نموونە لە ساز کردنی ئاوی قورس سەرپیچی کردووە، سەرپیچییەکان کەم بن یا زۆر، کۆماری ئیسلامی دەبێ سزا بدرێ و گەمارۆدان باشترین سزایە.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئیدارەی نوێی ئامریکا لە سەر ڕێککەوتننامەی ناوکەیی کۆمەڵێک لێدوانی داوە، کە دیارترینیان بریتییە لەوەی کە ئێران نە تەنیا خاڵەکانی نێو ڕێککەوتننامەی ناسراو بە بەرجامی ڕەچاو نەکردووە، بەڵکو لە هەندێک حاڵەتدا ئەم ڕیککەوتننامەی پێشێلیش کردووە.
ئەو نوێنەرەی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێ تا مانگێکی دیکە ترامپ ڕای خۆی دەرببڕی لەسەر پابەندبوونی ئێران بە ڕیککەوتننامەی ناوکەیی، وتی: لەگەڵ سەرۆک کۆمار قسەم کردووە، بەڵام ناتوانم پێشبینی بکەم، کە چ بڕیاریک دەدا، دەزانم کە ترامپ ئاسایشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەبەرچاو دەگرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا نیکی هیلی باسی لەوەش کردووە: ئەگەر ترامپ پابەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتننامەی ناوکەیی پەسەند نەکات، بە واتای ئەوە نییە کە ئەمریکا لە ڕیککەوتننامەکە هاتووتە دەرەوە، بەڵکو پەیامێکە بۆ کۆنگرێس کە لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا، گەمارۆی نوێ بۆ سەر ئیران پەسەند بکات.
هەروەها هیلی ئاماژەی بە سەرپێچیەکانی ئێرانیش کردووە و دەڵێت: ئێران سەرپێچی کردووە لە سازکردنی ئاوی قورس، سەرپیچییەکان کەم بن یا زۆر، کۆماری ئیسلامی دەبێ سزا بدرێ و گەمارۆدان باشترین سزایە، تەنیا ئەوەش بەس نییە، کە ئێران ڕێککەوتنێکی واژۆ کردووە، بەڵکو ئێران دەبێ بە تەواوەتی پابەندی ڕێککەوتنەکە بێت.
لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە کە ئێران دەبێ کۆتایی بە چاڵاکییە ناوکەییەکان بهێنێت، بەڵام ئێران بەردەوام درێژەی بە پێتاندنی یۆرانیۆم داوە

6/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان