فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، بڕیاری ریفراندۆم بڕیاری تاكه‌ كه‌سێك نییه‌ تا دوابخرێت و دووپاتیشی كرده‌وه‌، له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ ئه‌ندامانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی ستاییشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە تێكشكاندنی داعش و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و ئازادكردنی موسڵی لە سەرۆك بارزانی كرد. هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ پێشكەوتنە هەمەلایەنەكانی هەرێمی كوردستان و جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان بۆ كۆمكاری عەرەبی جێگەی بایەخە و كۆمكاری عەرەبی خوازیاری سەقامگیری و بەهێزبوونی كوردستانە.

پێشتریش ئه‌بو غه‌یت، له‌ نامه‌یه‌كدا، كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو، داوای دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی ده‌كرد، له‌ وه‌ڵامی نامه‌كه‌شدا، سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هه‌موو رێگه‌كان تاقیكراونه‌ته‌وه‌ و متمانه‌ له‌ عێراقدا نه‌ماوه‌.


ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی ئاماژەی بە ئەو نەهامەتییانەدا كە بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە و ڕایگەیاند كە لەژێر ڕۆشنایی وەڵامی سەرۆك بارزانی بۆ نامەكەی، هاتووە كە لە نزیكەوە لەبارەی كێشەكان و ئاییندەی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ سەرۆك بارزانی بدوێت و ئەوەی خستەڕوو كە بەو ئەنجامە گەییشتووە كە پێویستە گەلی كوردستان بپارێزرێت و هەروەها دەرفەتێك بە هەرێمی كوردستان و عێراق بدرێتەوە كە بەیەكەوە بژیێنەوە و نیگەرانیەكانیشی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و داوای كرد كە ڕیفراندۆم بۆ ماوەیەك دوابخرێت و لەژێر چاودێریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانوساندن لەنێوان هەرێم و بەغدادا بكرێت.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی و شاندی یاوەری كرد و وێڕای ئاماژەدان بە ڕەهەندە جۆراوجۆرەكانی شەڕی تیرۆریستانی داعش ڕایگەیاند كە سەرباری نەبوونی چەك و دۆخی نالەباری ئابووری پێشمەرگە بە خوێنی خۆی ئەفسانەی داعشی شكاند و ئەوە بۆ گەلی كوردستان مایەی شانازییە.


هەروەها باسی هەڕەشەكانی تیرۆری كرد لەسەر ئاشتی و ئاسوودەیی گەلان و ڕایگەیاند كە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەوڵێكی هەمەلایەنەی پێویستە و دەبێ شەڕی فكری و كۆمەڵایەتی و ئابووریی تیرۆریش بكرێت.

لەبارەی بابەتی ڕیفراندۆمیش سەرۆك بارزانی ئەوەی بە ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی ڕاگەیاند كە ڕیفراندۆم بڕیارێكی تاكەكەسێك نییە كە بە ئاسانی دوابخرێت بەڵكو بڕیاری خەڵك و هێزە سیاسییەكانی كوردستانە.

هەروەها ئاماژەی بە مێژووی هاوبەشی گەلی كوردستان و دەوڵەتی عێراق و ئەو نەهامەتیانەدا كە بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە و جەختی لەوە كردەوە كە لەو مێژووە هاوبەشەدا شەراكەت جێبەجێنەكرا و تەوافوق و دەستوور و ڕێككەوتنەكانیش پێشێل كران.

سەرۆك بارزانی ئەوەیشی دووپاتكردەوە كە بەپێی ئەزموونە شكستخواردووەكان لە قۆناغی جۆراوجۆر و جێبەجێنەبوونی شەراكەت و پێشێلكاریی دەستوور و ڕێككەوتنەكان، متمانە لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراقدا نەماوە، بۆیە گەلی كوردستان بڕیاری ڕیفراندۆمی داوە و، ڕیفراندۆمیش لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام دەردرێت و گەلی كوردستان بە ئامرازی ئاشتیانە و دیالۆگ و دانوساندن مافەكانی خۆی مسۆگەر دەكات.

10/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان