فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری هەواڵگری ئیسڕائیل وتی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد ئامادەیە ڕێگە بە ئێران بدات بنکەی سەربازیی لە سوریا دابمەزرێنێت و ئەوەش ‌هەڕەشەیەک دەبێت بۆ سەر وڵاتەکەی لە داهاتوودا.

سەرەڕای ئەوەی ئیسڕائیل هەڵوێستی بێلایەنەی هەڵبژاردووە لە شەڕی ناوخۆی سوریادا بەڵام دەترسێت ئێران و حیزبوڵا ببنە هاوپەیمانی ئەسەد.

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهۆ فشار دەخاتە سەر ڕوسیا کە گەورەترین پشتیوانیکەری ئەسەدە و هەروەها فشاریش دەخاتە سەر ئەمەریکا بۆ ئەوەی سنورێک دابنێن بۆ بوونی ئێران لە سوریا و هەروەها ئاماژەشی بەوەدا لەوانەیە ئیسرائیل لەوێ هێرشی پێشوەختە دژی ئێران ئەنجام بدات.

مۆسکۆ لە مانگی شەشدا ڕایگەیاند ڕێکەوتنێکیان لەگەڵ سوریادا ئەنجامداوە بۆ مانەوەی بنکەی ئاسمانی ڕوسی لە پارێزگای لازقیەی سوریا بۆ ماوەی 50ساڵ. یسڕائیل کاتسی وەزیری هەواڵگری ئیسڕائیل وتی ئێران لەوانەیە بەمزووانە مافێکی لەوشێوەیەی دەست بکەوێت.

کاتس کۆنگرەیەکی ئاسایشدا لە زانکۆی ئەی دی سی هێرتزلیا لەنزیک تەل ئەبیب وتی " لەمڕۆژانەدا ئەسەد و ئێران لە واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی درێژ نزیک دەبنەوە کە ڕێگە بە بوونی سەربازیی ئێران دەدات لە سوریا وەکوو ڕێکەوتنەکەی نێوان ئەسەد و ڕوسیا."

کاتس باسی لە سەرچاوەی زانیارییەکان نەکرد و ووردەکاریی زیاتری نەدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕەتی کردەوە قسە لەسەر ئەو بابەتە بکات.

کاتس وتی پلانەکە ئەوەیە بنکەیەکی سەربازیی دەریایی ئێرانی و بنکەی ئاسمانی و وشکانی ئێرانی لە سوریا دابمەزرێنرێت و هەروەها دەیان هەزار پیاوانی میلیشیای شیعە بهێنرێنە وڵاتەکەوە بۆ ئەوەی شان بەشانی ئێرانییەکان و کۆمەڵەی حیزبوڵا لە سوریا شەڕ بکەن.

12/9/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان