فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و توێژەرانی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە پرسی بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان، ڕوو بە خەلکی ئێران و بەرپرسانی نیزام داواکارییەکیان بڵاو کردەوە.
لە بڵاوکراوەی چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورددا هاتووە؛


هەروەک ئاگادارن کوردانی عێراق رووبەڕوو بڕیارێکی مێژوویی بوونەتەوە بۆ بەڕیوەبردنی ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی، کە لە ئاکامی نزیک بە ١٠٠ساڵ زڵم و ستەم و ژینوسایدی حکوومەتە ناوەندییەکانیان کە بەسەر کوردیان هێناوە هاتووتە ئاراوە، بە سەرنجێکی خێرا بە مێژووی خوێناویی خۆڕاگریی ئەو گەلە لە بەرانبەر داگیرکەران ، لە زلهێزانی جیهانەوە بگرە هەتا دەوڵەتەکانی عێراق و لەم دواییانەش هێرشی دڕندانەی داعیش، ئەوپەڕی ستەم و جنایەتی مرۆیی دەبیندرێ.
کەواتە خەڵکی ئێران و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە هەمووکات باسی لە پاڵپشتی کردن لە چەوساوەکان دەکەن، با هەوڵ بدەن بۆ بە کردەوەیی کردنی ئەو سیاسەتە و بە پێی هەمان روانگە و سیاسەتەش بێ، پێویستە لەم هەلومەرجە هەستیاردا خەڵک و دەوڵەتی ئێران ببنە پاڵپشتی کوردانی ستەم چشێتووی باشووری کوردستان و، بە لە چاو گرتنی ئەم واقیعە کە پێداگریی کردن مانەوەی ولاتێک بەناوی عێراق کە لە باری سیاسییەوە ترازاوە، هیچ بیانوویەک بۆ مانەوەی ئەو وڵاتە نیە، کە لە درێژخایەن‌دا خەسارو زیانی زیاتری بۆ سەر ئێران و ناوچەکە دەبێ.

لە درێژەی داواکاریی بەشێک لە چالاکانی مەدەنی‌ بە ئاماژەدان بە مێژوویی هاوکاری خەڵکی ئێران و کوردانی باشووری کوردستان لە قوناخە جیاجیاکان وەکوو شەڕی ماڵویرانکەری ئێران و عێراق و ئاوارەبوونی بەشێکی زۆر لە کوردەکان لەو پێوەندییە‌دا هاتووە: جێی وەبیرهێنانەوەیە کە دەوڵەت ومیللەتی ئێران لە سەردەمی خەباتی سەختی کوردەکان بە دژی دەوڵەتی جینایەتکاری بەعس و ئەوکارەساتەنی کە بەسەر گەلی کورد لە باشووری کوردستان هاتووە پاڵپشتییان کردوە و، هەروەها نزیکایەتێکی پتەوی مێژوویی و کەلتووری و جوغرافیایی لە نێوان وڵاتی ئێران و باشووری کوردستان هەیەو بە پێی ئەمەش کوردستانی سەربەخۆ بە مانای واقعیەتێکی حاشاهەڵنەگر بە پێجەوانەی وڵاتی پر قەیرانی عێراق دەتوانێ دەراوسێیەکی جێگەی متمانە بێ.
چالاکانی مەدەنی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە درێژەی پەیامەکەیان‌دا دەڵێی: بە پێی ئەوەی کە سەربەخۆبوونی کوردستان نەتەنیا مەترسی نیە بەڵکوو دەتوانێ لە سەقامگیریی ناوچەکە کاریگەریی ئوزتیڤی هەبێ و هەر بۆیەش نابێ خەڵکی ئێران و دەوڵەتی ئێران بە هۆی بانگەشی دژبەرانی هێندێک وڵات و سیاسەتی نامۆی زلهێزەکان لە هەمبەر پرسی ڕیفڕاندۆم ببێتە هۆکاری هەڵوێست گرتنێک، کە تێچووی قەرەبوو نەکراوی بەدواوە بێ.
هەر بۆیە ئێمە وەکوو بەشێک لە چالاکانی مەدەنی وسیاسیی کورد، لە سەرجەم خەڵکی ئێران بەتایبەتی رووناکبیران و بەرپرسانی سیاسی ئەو وڵاتە داواکارین بە لەبەر چاو گرتنی ئەم واقیعە سیاسییە، پاڵپشتی لە مافی خەڵکی باشووری کوردستان بکەن بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی.
جێی ئاماژەیە ئەم داواکارییە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەلایەن دەیان کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی و فەرهەنگیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان واژۆ کراوەو هەر درێژەی دەبێ .
شایانی باسە لە دەسپێکی بانگەشە بۆ بەرێوەچوونی ڕیفڕاندۆم لە باشووری کوردستان چەندین کەس لە بەرپرسانی سیاسی وئەمنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاشکاوانە لەگەڵ بەڕێوەچوونی رێفڕاندۆم دژایەتییان کردووە.


20/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان