فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهۆ وتی دەبێت بە تێپەڕبوونی کات ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێراندا بگۆڕدرێت بۆ نەهێشتنی ئەو بەندانەی کە فشارەکان لادەبات لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران یان ئەوەتا دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە.

لە وتارەکەیدا لەبەردەم کۆبوونەوەی ساڵانەی سەرکردەکانی جیهان لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ناتانیاهۆ وتی " بیگۆڕن یان هەڵیبوەشێننەوە، چاکی بکەن یان ڕەتی بکەنەوە." وتیشی " ئێسڕائیل ڕێگە نادات ئێران بنکەی سەربازیی هەمیشەیی لە سوریا دابمەزرێنێت بۆ هێزە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکانی."

شایەنی باسە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی ناتانیاهۆ وتارەکەی پێشکەش بکات لە کۆبوونەوەکەدا، ئیسڕائیل فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی خستە خوارەوە کە بەسەر گۆلاندا فڕیوە و ئاماژەشیان بەوەدا کە فڕۆکەکە دروستکراوی ئێران بووە لە ئەرکێکی سیخوڕی کۆمەڵەی حیزبوڵادا بووە بەدرێژایی سنوری نێوان ئیسڕائیل لەگەڵ سوریادا فڕیوە.

وتەبێژێکی سەربازیی ئیسڕائیل کۆڵۆنێل جۆناثان کۆنیکۆس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەوەی تێیگەیشتووین ئەوەیە کە فڕۆکەکە لە ئەرکێکی سیوخوڕیدا بووە بۆ حیزبوڵا بەدرێژاریی سنورەکە بەسەر بەرزاییەکانی گۆلاندا فڕیوە."

وتیشی ": زانیارییە هەواڵگرییەکانمان پێمان دەڵێن کە فڕۆکەکە دروستکراوی ئێران بووە."

کۆنیکۆس وتی " پەیامەکەمان ئەمەیە: هێزەکانی بەرگری ئیسڕائیل ڕێگە نادەن بە هیچ پێشێلکارییەکی سنوورەکانی ئیسڕائیل و ڕێگە نادەین بە هێزەکانی ئێران یان حیزبوڵا یان جیهادی ئیسلامی یان میلیشیا شیعەکان نزیک ببنەوە لە سنورەکانی ئیسڕائیل."

21/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان