فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مام جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە وڵاتی ئاڵمان بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی‌دوایی کرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ڕەزبەر، مام جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئاڵمان لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی‌دوایی کرد.

هەواڵی کۆچی دوایی سکرتێری یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە لایەن میدیاکانی ئەو حیزبەوە پشتڕاست کرایەوە.

مام جەلال تاڵەبانی کوڕی حیسامەدین ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی "کەلکان" لە بناری چیای کۆسرەت لەدایکبووە.

مام جەلال لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دەبێتە ئەندامی پارتی دێموکراتی کوردستانی ـ عێراق لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا یەکیەتیی قوتابیانی کوردستان دادەمەزرێنێ.

ساڵی ١٩٥١ زایینی دەسبەسەر کراوە و بۆ شاری مووسڵ دوور دەخرێتەوە و هەمان ساڵ دەبێتە ئەندامی پارتی دێموکراتی کوردستان.

ساڵی ١٩٥٢ لە کۆلێژی یاسا لە شاری بەغداد خوێندنی تەواو کردووە و ساڵی ١٩٥٣ وەکوو ئەندامی لاوان لە گۆنگرەی لاوان لە وڵاتی مەجارستان و ساڵی ١٩٥٤ بووە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دێموکراتی کوردستانی ـ عێراق و ساڵی ١٩٥٩ چووەتە ڕیزی سپای عێراق هەتا ساڵی ١٩٦١ وهەر ئەو ساڵەش بووەتە سەر نووسەری ڕۆژنامەی کوردستان.

ساڵی ١٩٧٦ی زایینی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستانی دامەزراندووە و ساڵی ٢٠٠٥ بووەتە سەرکۆماری عێراق.

له‌ كانوونی‌ دووهه‌می‌ ساڵی ٢٠١٢ به ‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی ڕەوانەی ئاڵمان کرا.

مام جەلال تاڵەبانی یەکێک لە سیاسەتمەدارە بەناوبانگەکانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو و یەکێک لە دیپلۆماتکارە کوردەکان بووە و کەسایەتییەکی ناسراوی کورد و جیهان بووە.

3/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان