فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 



ڕۆژنامەوی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەنیازە هەفتەی داهاتوو ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران پەسەند نەکات و دواتریش دەڵێت ئەو ڕێکەوتنە لە بەرژەوەندی ئەمەریکا نیە و کۆنگرێس ڕادەسپێرێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکەدا.

ڕۆژنامەکە لە کۆمەڵێک سەرچاوەی گرنگەوە ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە کە ئاگاداری ستراتیژییەتی کۆشکی سپی هەن و دەڵێن بڕیاری سەرۆک ترامپ یەکەم هەنگاو دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کە لە ساڵی 2015 دا لەنێوان زلهێزەکانی جیهاندا لەگەڵ ئێران بەسترا بۆ سنووردانان بۆ چالاکیە ناوەکییەکانی ئێران و لەبەرامبەر ئەوەشدا سزاکانی سەر ئێران کەم بکرێتەوە.

جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕەخنەیەکی زۆری هەیە لە ڕێکەوتنەکە و چەند جارێک دووپاتی کردۆتەوە کە ئەو ڕێکەوتنە خراپترین ڕێکەوتن بووە کە ئەمەریکا ئەنجامیدابێت. وابڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆک ترامپ لەبەردەم کۆنگرێسدا گەواهی بدات لەسەر ئەوەی کە ئایا ئێران پابەندە بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە یاخوود نا.

هەریەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا لەگەڵ ئەوەدان کە ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا بمێنێتەوە و هەوڵدەدەن ئەمەریکا ڕازی بکەن بۆ مانەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا.


6/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان