فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشی بەربڵاوی هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی بۆ شاری کەرکووکی بە هێرش دژی خەڵکی کوردستانەوە ناوزەد کرد.

دەقی بەیاننامەی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەم چەشنە خوارەوەیە:

بەڕەبەیانیی ئەمڕۆ ١٦ـی ١٠ـی ٢٠١٧ هێزەكانی حەشدی شەعبیی سەر بە سپای پاسدارانی ئێرانی بە فەرماندەیی ئیقباڵپوور و بە هاوكاریی هێزەكانی عێراقی هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ سەر كەركووك و ناوچەكانی دەوروبەری كەركووک دەست پێكردووە. ئەو هێرشە بە ئاشكرا ڕاگەیاندنی شەڕە لەدژی گەلی كوردستان.

ئەو پەلامارە كە لە لایەن حكوومەتی عێراق و حەشد و هێزەكانی سەر بە قەرارگای قودسی سپای پاسداران ئەنجام دراوە، تۆڵەسەندنەوەیە لە خەڵكی كوردستان كە داوای ئازادیان كردووە و تۆڵەیە لە خەڵكی سەربەرزی كەركووك كە هەڵوێستی مەردانەیان نواندووە.

بە داخەوە هەندێ بەرپرسی یەكیەتیش یارمەتیدەری ئەو پیلانگێڕییەی دژی گەلی كوردستان بوونە و خیانەتێكی گەورە و مێژوویییان لە كوردستان و ئەو شەهیدانە كردووە كە لەژێر ئاڵای یەكیەتی گیانی خۆیان فیدای كوردستان كردووە. ئەم چەند بەرپرسە، هەندێ شوێنی هەستیاریان بە بێ شەڕ بۆ هێزەكانی حەشد و سوپای پاسدارانی ئێرانی چۆڵ كردووە و كاک كۆسرەتیان بە تەنیا جێ هێشتووە.

بە گشت لایەكیش ڕادەگەیێنین كە ئەو پەلامارەی حەشد و هێزەكانی عێراقی بە چەك و زڕێپۆش و دەبابەی ئابرامزی ئەمەریكی و چەکی تری هاوپەیمانان ئەنجام دراوە. ئەو چەكە ئەمەریكیانە دەمێكە لەژێر ناوی شەڕی داعش بە سپای عێراق و حەشد دەدرێت، ئەوە لە حاڵێكدابوو كە لە شەڕی داعشدا پێشمەرگە چەكی پێویستی پێ نەدرا بۆ شەڕ و بەرگری لە بەرانبەر تیرۆریستاندا.

لێرەدا گەلی كوردستان لەوە دڵنیا دەكەینەوە كە سەرباری بوونی ناپاكی هەندێک بەرپرس و پیلانگێڕیی حكوومەتی عێراق و سوپای پاسدارن بەڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە ورەیەكی بەرزەوە لە هەموو شوێنەكان بەرگرییەكی قارەمانانە دەكات و جەختیش لەوە دەكەینەوە كە مومكین نییە بە پیلانگێڕی ئیرادەی گەلی كوردستان تێكبشكێت و ڕێگە بدەین نەیارانی گەلی كوردستان سەربكەون.

داوا لە هەموو پێشمەرگە ڕاستەقینەكانی گەل و وڵات و جەماوەری خۆڕاگر و دوژمن بەزێن دەكەین ئەوەی لە دەستیان بێت بیكەن بۆ بەرخودان و تێكشكاندنی پەلاماردەران. بەرپرسی یەكەمی شەڕفرۆشتن بە گەلی كوردستان حكوومەتەكەی عەبادییە و دەبێ بە قورسی باجی ئەو زوڵمەی بدات.

18/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان