فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێ، مافە دەستوورییەکان بە کورد نەدراون و کورد زۆر داوایان لە حکومەتی عێراق هەبووە بۆیان جێبەجێ نەکراون. داواش دەکات هەردوولا بە دەستوور پابەندبن و لەبارەی سنووریش بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان مامەڵە بکەن.

رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوای ئەوەی لە سعودیەوە گەیشتە قەتەر کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی رێکخست، لە سعودیەش لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و باسی کێشەکانی نێوان باشووری کوردستان و بەغدایان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای کرد ئەو مافانەی لە دەستووردا بۆ کورد دانراون، حکومەتی عێراق بە هەرێمی کوردستانیان بدات. ئاماژەی بەوەش کرد کە تاوەکو ئێستا مافە دەستوورییەکان بە کورد نەدراون و گوتی: "کورد لە عێراق زۆر داوایان هەبووە بۆیان جێبەجێ نەکراون، دەستووری عێراق زۆر مافی بۆ کورد داناوە، بەڵام هیچ کاتێک لە بەغدا ئەو مافانە بە کورد نەدراون".

بە جەختکردنەوە لەوەی هەردوولا هاندەدەن دەستووری عێراق جێبەجێ بکەن، رێکس تیلەرسن گوتی: "لە سەرەتاوە داوامان کردووە دەستوور جێبەجێ بکەن و لە سنووریشدا بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان مامەڵە بکەن".

شەوی رابردووش ماک ماستەر، راوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی ئەمریکا لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر رووداوەکانی کەرکووک رایگەیاند: "پێویستە ئەمریکا بەشێوەیەک نێوەندگیری لەم ململانێیەدا بکات ئاسایش و سەلامەتی و خۆشگوزەرانی دۆستە کوردەکانمان وەک خۆی بمێنێتەوە، کە ئەوان بە چەندین ساڵ بنیاتیان ناوە، نەوەک پاشەکشە لەوەش بکرێت، هەروەک کورد عێراقیان لەسەر رێگەی بەهێزبوون هێشتووەتەوە، تاوەکو لەگەڵ ئێران هاوئاهەنگ نەبێت".

23/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان