فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەندکراوێکی کورد پاش ١٦ مانگ ڕاگیران لە زیندان کەوتووەتە دۆخێکی ناجێگیر و لەباری جەستەیی و ڕۆحییەوە مەترسی لەسەرە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئێقباڵ زارعی‌راد، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سەقز کە لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ٩٥دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و لیباس شەخسییەکانی حکومەتی ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا هەنووکە لە دۆخێکی ناجێگیردایە.

بەپێی ئەم هەواڵە ناوبراو کە لەو کاتەدا بە تۆمەتی ئەندامەتیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکومەتی ئیسلامیی ئێران تۆمەتبار کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە لە کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ٩٥، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپا.

هەنووکە ئەم لاوە کوردە ماوەی حوکمەکەی تێدەپەڕێنێت و سەرباری تێپەڕبوونی ١٦ مانگ لە زیندانی بوون لە هەموو مافێکی زیندانی لەوانەش کەڵک‌وەرگرتن لە مافی مۆرەخەسی بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو دۆخی جەستەیی و ڕۆحی ناوبراو ناجێگیرە و مەترسی لەسەرە.

چەند ڕۆژ پێش ئێستا ڕێپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ، عاسیمە جەهانگیر لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانی خۆی لە دۆخی زیندانییان لە ئێران دەربڕیبوو و گوتبووی: ''بێبەشکردنی زیندانیان لە مافی پێوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان و دەستپێڕاگەیشتن بە پزیشک پێویستە و پێچەوانەکەی لادان لە یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

29/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان