فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دادگای ئینقلابی شاری ورمێ وێنەگرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشاری بە ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندان مەحکووم کرد.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، وێنەگرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە ناوی "سەعید ئەحمەدی" کوڕی محەممەد پاش ٨ مانگ ناڕوونی لە چارەنووسی، بە ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

سەعید ئەحمەدی لە دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران" تاوانبار کراوە.


سەعید ئەحمەدی
ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەمە، مەئموورە ئەمنیەتییەکان، لە شاری پیرانشار هێرشیان کردە سەر دووکانی وێنەگریی "نایس" و خاوەن دووکانەکەیان دەسبەسەر کرد.

سەرچاوەی هەواڵدەریی کوردپا، ئەوەی پشتڕاست کردەوە؛ کە بنەماڵەی سەعید پێشتر خاوەنی" پێشینەی سیاسی" بوون و باوکی سەعید لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا لە لایەن ‌هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بێسەروشوێن کراوە و هەروەها برایەکی سەعیدیش ساڵی ڕابردوو، لە زانکۆی ورمێ لە خوێندن بێبەش کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەزەڵوەر، لقی یەکی دادگای نیزامیی ورمێ سەربازێکی کوردی بەبێ بوونی پارێزەری دیاریکراو بە ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ئەردەبێڵ مەحکووم کرد.

دادسەرای نیزامیی ورمێ، ئەو سەربازە کوردەی بە "سیخوڕی و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیونەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران" تاوانبار کردووە.

ئەو حوکمە قورسەی دەزگای قەزایی ئێران کە بە دژی ئەو سەربازە کوردە دەر کراوە، لە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەزەڵوەر ناوبراوی لێ ئاگادار کراوەتەوە.

31/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان