فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نێتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە کرد کە لە نێوان وڵاتانی عەرەبیی کەنداو و ئیسرائیل لەمەڕ ئێران یەک هاودەنگییەک هەیە و لەمبارەوە خەریکە یەکیەتییەک لە نێوانیان پێک دێت.

ڕۆژی ١١ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، نێتانیاهوو بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی "ڕاگەیەندراوی خێرا" بۆ بریتانیا سەفەری کرد و لەو سەفەرە لەگەڵ "تەرزامەی" چاوپێکەوتنیان پێک هێنا.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەم سەفەرەی، ڕۆژی هەینی ١٢ی خەزەڵوەر لە "چەتم هاوس" باسێکی لە سەر ئێران و دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکە پێشکەش کرد و وتی: وڵاتانی عەرەبی و سونی مەزهەب کە لە ڕابردوودا لەگەڵ ئیسرائیل شەڕ و ناکۆکییان هەبووە، ئێستە لەوە تێگەیشتوون کە ئیسرائیل لە هەمبەر بەهێز بوونی ڕێژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوپەیمانێکی باشە.

ناوبراو لە نێوان قسەکانی ئاماژەی بەوە کردووە، "کە لە شەڕی دەسەڵات و پادشایدا، شێعەی توندئاژۆ بە ڕێبەری ڕێژیمی ئێران لە هەمبەر سونیی توندئاژۆی ئەلقاعیدە، ڕێژیمی ئێران بەرەو سەرکەوتن هەنگاو هەڵدەگرێت و دەیەوێت هەموو ناوچەکە داگیر بکات؛ دەیەوێت لە هەموو ناوچەکە شێعەی توندئاژۆ جێگیر بکات، بەڵام هەواڵی خۆش ئەوەیە کە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لەگەڵ ئیسرائیل پێوەندی نەرمیان هەیە".

نێتانیاهوو هەروەها ڕووی قسەکانی لە پووتین سەرکۆماری ڕووسیە کرد و وتی: بە قازانجی مسکۆ نییە کە دەسەڵاتی ئێران لە سووریە و ناوچەکە ڕیشە دابکوتێت.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە سەر نەخشەی چەتم هاوس" شی کردەوە، کە ئێران دەیەوێت لە تارانەوە هەتا بەندەری تەرتووس لە سووریە داڵانێکی ڕابکێشێت و هاوکات بە پشتیوانی کردنی حەوسییەکان لە یەمەن بە سەر ئاوی بابولمەندەب زاڵ ببێت.

هەروەها نێتانیاهوو ئاماژەی بەوە کرد، کە لە کاتی سەرکۆماریی ئۆباما لە ئامریکا، بە بۆنەی ئێران پێوەندییەکانم ئاڵۆز ببوو، چونکە ئۆباما لە سەر ئەو باوەڕ بوو کە ڕێژیمی ئێران بەشێک لە ڕێگاچارەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لە حاڵێکدا ئیسرائیل لە سەر ئەو باوەڕ بوو کە ڕێژیمی ئێران خۆدی کێشەی سەرەکیی ناوچەکەیە.

نێتانیاهوو کە پێشتر داوای هەڵوەشاندنەوەی بەرجامی دەکرد، لەم سەفەرە خوازیاری دەستکاریی کردن و لابردنی کەموکۆڕییەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە دەکات و وتوویەتی: ئەم ڕێککەوتننامە هیچ گرنگییەکی بۆم نییە، تەنیا گرنگ ئەوەیە کە ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی نەگات و ئەگەر لەم بارەوە کەمتەرخەمی بکرێت لەگەڵ هەڕەشەیەکی مەترسیدارتر لە کورەی باکوور بەرەوڕوو دەبینەوە.

ئەم هەوڵانەی نێتانیاهوو بۆ دەست پێڕانەگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکیی و پێداگریی یەکیەتیی ئورووپا بۆ مانەوەی بەرجام، لە حاڵێک دایە کە خامنەیی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەر، ڕایگەیاند: ئێران ئامادە نییە لەو زیاتر لەسەر بەرجام دانوستان بکات و ڕێگا نادەن چیدی ئورووپا بە بیانووی بەرنامەی پەرەپێدانی مووشەکی، ئێران بۆ لای دانوستانی نوێ ڕابکێشێت.

5/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان