فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لێکۆڵەری ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کاروباری ئێران، سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری محەممەد نەزەری و مەحموود ساڵحی نیگەرانیی خۆ دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، مەحموود ساڵحی و محەممەد نەزەری دوو بەندکراوی کورد بە هۆی ناجێگربوونی باری تەندروستیان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ نەخۆشخانە گوازرابوونەوە و لە کاتی چارەسەریی دەستیان بە تەختی نەخۆشخانە بەسترابوویەوە.
ڕەها بەحرەینی، لێکۆڵەری ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کاروباری ئێران، لە کاردانەوەی بەستنەوەی ئە بەندکراوانە لە تەختی نەخۆشخانە ڕایگەیاند: “جێگای داخە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جێگای ئازاد کردنی دەسبەجێی مەحموود ساڵحی و محەممەد نەزەری، ئەو دوو کەسەیان وەک تاوانبار قۆڵبەست کردووە و لە گەڵ ئازار و ئەشکنجە و سووکایەتی کردن بەرەوڕوو بوونەتەوە”.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، داوا لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکا، کە محەممەد نەزەری و مەحموود ساڵحی دەسبەجێ و بەبێ مەرج ئازاد بکرێن، لەبەر ئەوەی کە ئەو دوو بەندکراوە پێویستییان بە چارەسەری تایبەتی پزیشکی لە دەرەوەی زیندان هەیە.
شیاوی باسە محەممەد نەزەری بەندکراوی سیاسیی کورد زایتر لە ٩٦ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووەو لە دۆخێکی نالەباردا لە زیندان ڕاگیراوە ،ماوەیەک لەمەوپێش بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە بەیاننامەیەكدا داوایان لە دامودەزگای قەزایی ئێران کردبوو کە لە زۆترین کات دواواکارییەکانی ئەو بەندییە سیاسییە سەرنجی پێ‌بدڕێ.
جێی ئاماژەیە محەممەد نەزەری بە دژی پێشێلکردنی یاسا و مافەکانی مانی لە خواردن گرتووەو داوای ئەوەیە کە بە پێی یاسای سزای ئیسلامی، کە ساڵی ٩٢ی هەتاوی کەوتووتە بواری جێبەجێ کردنەوە دووبارە دادگای بکرێ.
شیاوی باسە بە پێی ئەو یاسایە حوکمی زیندانی هەتایی محەممەد نەزەری دەبێتە ١٥ساڵ زیندان.بەڵام دەزگای قەزایی بە ئەنقەست تائێستا وەڵامی نەداوەتەوە.
جێی‌وەبیرهێنانەوەیە محەممەد نەزەری لە تەمەنی ٢٣ ساڵەی لە بانەمەڕی ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی لە لایەن مەئمورانی سپای پاسدارانی شاری بۆکانەوە دەسبەسەر دەکرێ و لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان و کوشتنی کەسانی نزیک بە سپای پاسدارنی وەپاڵ دەخرێ .
دواتر محەممەد نەزەری لە دادگایەکی ٣٠ خولەکی بە تاوانی شەڕ لەگەڵ خودا بە ئێعدام مەحکووم کراو پاشان لە ساڵی ٧٨ حوکمەکەی بۆ زیندانی هەیایی گۆڕدرا.

6/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان