فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەتوانین بە ھەوڵی ھەموولایەك ئەم قۆناخە سەختە تێپەڕێنین و داوای لە حكومەتی عێراقیش كرد رێگەی گفتوگۆ بگرێتەبەر، چونكە ناتوانرێت كێشەكان بە رێگەچارەی سەربازی چارەسەربكرێن.

لەبارەی نەوت و موچەشەوە ئامادەیی دەربڕی بۆ رادەستكردنی دۆسێی نەوت بەبەغدا ئەگەر موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دەدەن.

نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئەوەی لەم قۆناخەدا لە ھەمووی گرنگترە دەبێ بڕوانینە داھاتووی خۆمان، ئەم قۆناخە سەختە تێدەپەڕێنین، مەرجی ئەو سەركەوتنەش ئەوەیە كە ھەموومان واز لە بەرژەوەندی حزبی و تاكە كەسی بێنین".

سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راشیگەیاند: "حكومەتی ھەرێمی كوردستان دوپاتی دەكاتەوە ئامادەیە لە چوارچێوەی دەستووری عێراق ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق بكات، بۆ ئەوەی كێشەكان چارەسەر بكەین، ئێمە پێمان وانییە كێشەكان بە رێگەی سەربازی چارەسەر دەبن، بەڵكو بە گفتوگۆی جدی كێشەكان چارەسەر دەكرێن".

گوتیشی: "ئەگەر بەغدا نیەتی ھەیە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بنێرێت، من لێرەوە رایدەگەیەنم لیستی مووچەی ئێمە لەسەر بنەمای بایۆمەتری ئامادە كراوە، ئەگەر حكومەتی عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە تەواوی دابین بكات، ئێمە ھیچ لارییەكمان نییە و ئامادەین گفتوگۆیان لەگەڵ بكەین".

لەبارەی بابەتی داھاتی نەوت لە نێوان ھەولێر و بەغدا نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئەوەی گرنگە حكومەتی عێراق پابەندبێت بەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بە تەواوی دابین بكات، بۆ نەوتیش ئامادەین گفتوگۆیان لەگەڵ بكەین، ئەگەر عێراق پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجە 17% بنێرێت، ئێمە ئامادەین بابەتی نەوتیان رادەست بكەین".

ئەوەشی خستەڕوو: "بەغدا یاری بە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان دەكات، رایدەگەیەنن مووچە دەنێرن، بەڵام بە كردار جێبەجێی ناكەن".

نێچیرڤان بارزانی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: "بە داخەوەی ئەو ھەڵسوكەوتانەی ئێستا كە ئێمە لە بەغدای دەبینین، بۆ ئەوەیە قەوارەی ھەرێمی كوردستان بە گشتی ھەڵوەشێتەوە، ئەوە مەترسیەكی گەورەیە لەسەر ھەرێمی كوردستان".

سەبارە بە كێشەناوخۆییەكانی ھەرێمی كوردستان و گەڕانەوەی وەزیرەكانی گۆڕان بۆ نێو حكومەتی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا: "پێم خۆشە بە زووترین كات وەزیرەكانی گۆڕان بگەڕێنەوە ناو حكومەت و دەست بە ئیشی خۆیان بكەنەوە".

6/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان