فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سێ شارەزای یاسایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پـێنجشەممە داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد بڕیاری سزای لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی هاوڵاتی کورد هەڵبوەشێننەوە.

ئەم سێ شارەزایە دەڵێن ڕامین حسێن پەناهی لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردووەوە دەسـتگیرکراوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وە ئەو سزای لەسێدارەدانەی بۆی دەراوە کە" چەکی لە دژی دەوڵەت هەڵگرتووە" شتێکی نابەجێـیە.

باسیشیان لەوە کرد دادگای باڵای ئێران لەم مانگەدا سزای لەسێدارەدانەکەی بۆ ڕامین پەسەندکردووە و کەیسەکەی ڕەوانەی ئۆفیسی جێبەجێکار کراوە.

بێزاری خۆشیان دەربڕی لە بارەی چۆنیەتی مامەڵەکردنی کاربەدەستانی ئێران لەگەڵ ڕامیندا و گوتیان"ئێمە زۆر بێزارین بەو ڕاپـۆرتانەی باس دەکەن بەڕێز پەناهی لە پـێش و کاتی دادگایی‌کردنەکەی مافەکانی پـێشـێلکراون و ئەشکەنجەدراوە و خراوەتە زیندانی تاکە کەسیـیەوە و ڕێگە نەدراوە پارێزەری هەبێت و چارەسەری تەندروستی وەک پـێویست بۆ نەکراوە."

ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد بە کەیبڵ لێی دراوە و برینەکانیان تیمارنەکردووە. باس لەوەش دەکرێت لە سەرەتای ئەمساڵدا مانی لە خواردن گرتبوو.

هەروەها نیگەرانی خۆشیان دەربڕی لە بارەی دەسـتگیرکردنی ژمارەیەک لە کەسوکاری ڕامین و پاشان حوکمدانیان. جێی ئاماژەیە ئەفشینی برای ڕامین سزای زیندانی 8 ساڵ و نیو دراوە.

20/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان