فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە ڕاپۆرتێکدا چەندین کردەوەی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێرانی لە وڵاتانی ئورووپاییدا ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بڵاوی کردووەتەوە، باس لە چالاکییە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی ئورووپاییدا، لە ساڵانی ١٩٧٩ هەتا ٢٠١٨ی زایینی کراوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاوتووە، کە ڕێژیمی ئێران مەرگ و نەهامەتی بۆ خەڵکی جیهان هێناوە، ئەو ڕێژیمە تەنیا لە ئورووپا بە کردەوەی تێرۆریستی گیانی چەندین کەسی ئەستاندووە و دەیان کەسیش بە هۆی پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکانی ئەو ڕێژیمه بە سڵامەت دەرچوونە.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەو ڕاپۆرتەدا، ناوی ئەو وڵاتانەی کە ڕێژیمی کردەوەی تێرۆریستیی سەرکەتوو و ناسەرکەوتووی تێدا ئەنجام داوە، بڵاو کردووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە نێو کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێراندا، ئاماژەی بە تێرۆری میکۆنۆس و ڤییەن کردووە، کە لەو تێرۆرانەی ڕێژیمی ئێران دوو ڕێبەری کورد بە ناوەکانی شەهید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی و هەروەها دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران، لە دوو وڵاتی جیاوازی ئورووپاییدا تێرۆر کراون.

ڕۆژی دووشەممە ١١ی پووشپەڕ، برایان هووک، بەڕێوبەری پلاندانانی سیاسەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە دانیشتنێکی هەواڵدەریدا بە ئاماژەکردن بە سەفەری حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران بۆ سویس و ئۆتریش ڕایگەیاند:"بەو شێوەیە کە لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە، حەسەن ڕۆحانی سەردانی وڵاتی ئوتریش و سویس دەکات و لە هەوڵی پێکهێنانی هاوکاری لە نێوان وڵاتانی ئورووپایی و حکوومەتی ئێراندایه".

ناوبراو باسی لەوە کرد: "هاوکات سەردانی حەسەن ڕۆحانی بۆ ڤییەن لەم مانگەدا لە بەرەبەری ٢٩هەمین ساڵڤەگەڕی تێرۆری یەکێک لە دژبەرانی حکوومەتی ئێران لەژێر ناوی دیپلۆماسی، کە لەو تێرۆرەدا ڕێبەری حیزبێکی کوردی و جیابیری حکوومەتی ئێران و دوو کەسی دیکە تێرۆر کراون، جێگای سەرسووڕمانە!".

٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ٦٨ی هەتاوی، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری‌ئازەر و دوکتور فازڵ ڕەسووڵ لەسەر مێزی وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، بۆ چارەسەریی ئاشتییانەی پرسی کوردستانی ئێران، لە ڤییەن پێتەختی ئوتریش تێرۆر کران.

7/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان